|
پیاوێكی ته‌مه‌ن 60
ساڵان له‌گه‌ڵ كچێكی
ته‌مه‌ن 10 ساڵان
ده‌چێته كه‌ژاوه‌ی
ژیانی
هاوسه‌رێتییه‌وه.
خه‌ڵكی شاری حائل له
عه‌ره‌بستانی سعودی
خوازیاری ئه‌وه‌ن كه
حكومه‌تی ئه‌و وڵاته
رێگریی بكات له‌وه‌ی
پیاوێكی ته‌مه‌ن 60
ساڵان له‌گه‌ڵ كچێكی
ته‌مه‌ن 10 ساڵان
ژیانی هاوسه‌رێتی
پێكبێنێت.
خه‌ڵكی ئه‌و شاره
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
جه‌ماوه‌ریدا وێڕای
ئیدانه‌كردنی ئه‌و
كاره
رایانگه‌یاندووه:
ئه‌م جۆره
هاوسه‌رگیرییه
ده‌ستدرێژییه بۆسه‌ر
پاكی و بێگه‌ردی
منداڵ و ده‌بێت
حكومه‌ت و خه‌ڵك
رێگربن له‌و جۆره
هاوسه‌رگیرییه
چونكه ئه‌مه
جۆرێكه له‌فرۆشتنی
كچ.
به وته‌ی عه‌بدوڵڵا
ئه‌لحربی توێژه‌ری
كاروباری
كۆمه‌ڵایه‌تی سعودی
ئه‌م جۆره
هاوسه‌رگیرییه
چه‌شنێك فرۆشتنی كچه
له‌لایه‌ن باوكه‌وه
كه پاش ماوه‌یه‌ك
هه‌ره‌س ده‌هێنێت.
ناوبراو وتیشی:
زۆربه‌ی ئه‌و كچانه‌ی
كه به‌م جۆره به
زۆر به شوو ده‌درێن
تووشی نه‌خۆشی
ده‌روونی و جه‌سته‌یی
ده‌بن و پاشان به
ته‌ڵاق كۆتایی پێدێت.
|