|
4 گه‌نجى سویدى له نێو كۆنگره‌ى ساڵانه‌ى گه‌نجانى
مووسولمانى سوید مووسوڵمان بونى خۆیان راگه‌یاند... |

له رۆژانى شه‌مه تاوه‌كو دووشه‌مه
رێكخراوى گه‌نجانى مووسوڵمانى سوید كۆنگره‌ى ساڵانه‌ى خۆیان سازدا له
ستۆكهۆڵمى پایته‌خى سوید به ئاماده‌بوونى زیاتر له 1700 گه‌نجى
مووسوڵمان له سه‌رانسه‌رى سویدا..
له ژێر ناونیشانى (
پێغه‌مبه‌ر سه‌رمه‌شق وماییه‌ى شانازیمان ) وه‌ك زیاتر خۆشه‌ویستى و
سۆز بۆ ئه‌و پێشه‌وا مه‌زنه به ئامه‌ده‌بوونى 6 بانگخوازى مووسوڵمان
له ئه‌مریكاو سوید , له‌وانه بانگخواز خالد یاسین و محمه‌د دینى له
ئه‌مریكاو مامۆستا ئه‌حمه‌د موفتى و بانگخوازى سویدى دانیال ستریدسمان
كه رۆڵێكى به‌رچاوى هه‌یه له گه‌یاندنى په‌یامى ئیسلام بۆ
سویدیه‌كان , هه‌روه‌ها ده زمانى جیهانى ده‌زانێت له‌وانه كوردی
وعه‌ره‌بیش ..كۆنگره چه‌ندین به‌رنامه‌ى هه‌مه‌جۆرو وۆرك شۆپ و وتارى
تایبه‌ت به لێبورده‌یی و ره‌وشت وئاكاره به‌رزه‌كانى پێغه‌مبه‌رى
خواى له خۆ گرتبو..ئه‌وه‌ى شایانى باسه 4 گه‌نجى سویدى له نێو
كۆنگره‌كه‌دا مووسوڵمان بوونى خۆیان راگه‌یاند . |
|
|
|
|
|
| | |