|
سلێمانی و سیروانی نوێ بڕیاری پاشه‌كشه‌یاندا |
سلێمانی و سیروانی نوێ بڕیاری
پاشه‌كشه‌یاندا
ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی خولی نایابی عیراق
ده‌ستپێده‌كه‌ن کوردستانی نوێ
به‌پێی به‌رنامه‌ی دانراو له‌لایه‌ن یه‌كێتی كاتی تۆپی پێی
عیراقه‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (30/12/2009) كاروانی یارییه‌كانی
خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عیراق ده‌كه‌وێته‌ڕێ و له‌و
چوارچێوه‌یه‌دا (18) یاریی ده‌بێت بكرێن.
سلێمانی و سیروانی نوێ به‌شداریی ناكه‌ن
به‌پێی خشته‌ی دانراوو به‌رنامه‌ی یه‌كێتی كاتی تۆپی پێی عیراق،
ده‌بێت ئه‌مڕۆ له (18) یاریگای شاره‌كانی سه‌رتاسه‌ری عیراق (18)
یاریی بكرێن، به‌لام یارییه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌یاریگاكانی كوردستان
ده‌بێت بكرێن تائێستا ئاشكرا نه‌بووه كه‌ده‌كرێن یان نا.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ردوو یانه‌ی سلێمانی و سیروانی نوێ كه‌دوو یانه‌ی
به‌شداریی خوله‌كه‌ن، ستادیۆم په‌یوه‌ندی به‌ڕاهێنه‌رانی هه‌ردوو
یانه‌كه‌وه كرد‌و هه‌ردووكیان له‌سه‌ر ئه‌وه رێكبوون كه‌به‌شداری
خوله‌كه ناكه‌ن.
خه‌سره‌و گورون-راهێنه‌ری سلێمانی و رزگار عه‌لی راهێنه‌ری سیروانی
نوێ له‌دوو لێدوانی جیاجیادا بۆ ستادیۆم جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه
كه‌بڕیاری ده‌سته‌ی كارگێڕی هه‌ردوو یانه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه
كه‌به‌شداری خوله‌كه نه‌كه‌ن.
هه‌ردووكیان له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یاندا باسیان له‌وه‌كرد
كه‌یه‌كێتی كاتی تۆپی پێی عیراق هیچ حسابێكی بۆ یانه‌كانیان
نه‌كردووه، ئه‌وه‌تا هه‌ر یانه‌یه‌كی به‌شدار له‌خوله‌كه‌دا بڕێكی
باش پاره‌یان وه‌رگرتووه بۆ راپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان، به‌لام ئه‌م
دوو یانه‌یه له‌و رووه‌وه فه‌رامۆش كراون و بودجه‌یان بۆ ته‌رخان
نه‌كردوون و ئه‌وه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی بڕیاری به‌شدارینه‌كردنیانه
له‌خوله‌كه‌دا.
پێرس و دهۆك وكه‌ركوك یاریی ده‌كه‌ن
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌به‌شداریكردنی تیپه‌كانی تری یانه‌كانی كوردستان
ستادیۆم په‌یوه‌ندی به‌لێپرسراوانی هه‌ردوو یانه‌ی پێرس و
دهۆك-یشه‌وه كرد.
سه‌روه‌ر سه‌عیدی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێرس و حاجی حسێن سكرتێری
یانه‌ی دهۆك ئه‌وه‌یان به‌ستادیۆم راگه‌یاند كه‌هیچ كێشه‌یه‌كیان
نییه‌و به‌شداری خوله‌كه ده‌كه‌ن و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه
هه‌ردووكیان یه‌كه‌م یاریی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خۆیان له‌یاریگای
پێرس له‌دهۆك ئه‌نجامده‌ده‌ن،له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیشدا
له‌گه‌ڵ حه‌ربی خالیدی سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی كه‌ركوك-ی لیژنه‌ی
ئۆڵۆمپی ئاشكرایكرد كه‌یانه‌ی كه‌ركوك-یش به‌شدار ده‌بێت، به‌لام
یاریی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ دواده‌خرێت.
هه‌ولێر داوای دواخستنی یارییه‌كه‌ی كردووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌یانه‌ی هه‌ولێر-ه‌وه رایگه‌یاند كه‌ئه‌وان
داوای دواخستنی یاریی ئه‌م هه‌فته‌یان له‌خوله‌كه‌دا كردووه،
تابزانرێت دواپێشهات سه‌باره‌ت به‌چاره‌نووسی یه‌كێتی تۆپی پێی
عیراق-ی هه‌ڵوه‌شاوه چی ده‌بێت.
یارییه‌كان
به‌پێی خشته‌ی دانراوی یه‌كێتی كاتی تۆپی پێی عیراق (36) یانه‌كه
به‌سه‌ر هه‌ردوو ناوچه‌ی باكوور‌و باشووری عیراقدا دابه‌شكراون
به‌ڕێژه‌ی (18)یانه بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك و خشته‌ی دانراو بۆ
یارییه‌كانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌م به‌مجۆره‌یه:
باكووری عیراق:
*قووه‌جه‌وی×زه‌ورا.
*شه‌رگات×به‌غدا.
*رومادی×موسڵ.
*سلێمانی×مه‌سافی.
*هه‌ولێر×زاخۆ.
*پێرس×دهۆك.
*سیروانی نوێ×سه‌لاحه‌دین.
*سامه‌ڕا×دیاله.
*كاره‌با×كه‌ركوك.
باشووری عیراق:
*نه‌وتی باشوور×دیوانیه.
*میسان×نه‌وتی میسان.
*ته‌ڵه‌به×مینا.
*به‌رید×سه‌ناعه.
*شورته×حدود.
*نه‌جه‌ف×كوفه.
*ناسریه×كه‌رخ.
*سه‌ماوه×حه‌سه‌نێن.
*كه‌ربه‌لا×نه‌فت.
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
| | |