|
به به‌غایه‌كی قورئان خوێن له به‌غدا
به
به‌غایه‌كی قورئان خوێن به ناوی "نونو" له بازاڕی غه‌زالیه‌ی
به‌غدا به نرخی 2 هه‌زار دۆلار بۆ فرۆشتن خراوه‌ته نمایش كردن،
كه به‌بێ راوه‌ستان و بیركردنه‌وه توانای ئاخاوتنیشی هه‌یه.
خاوه‌نی "نونو"
كه ناوی "به‌ها حسێن شوكری"یه له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ
رۆژنامه‌ی "سه‌باح"ی عێراقی ئاماژه‌یداوه كه ماوه‌ی 5 ساڵه كاری
بازرگانی كردن به به به‌غا ده‌كات، ئه‌م كاره‌ش له باوكییه‌وه
بۆی ماوه‌ته‌وه كه ئه‌ویش 50 ساڵ به بازرگانی كردنی به به‌غا
خه‌ریك بووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یداوه كه به‌شێك له به به‌غاكان له وڵاتانی
"نێجیریا، ئه‌فه‌ریقیا" و هه‌ندێكیش له "ئه‌مازۆن، مه‌كاوی، كاسكۆ"
ده‌هێنرێن و له عێراق به‌هۆی زاوزێوه زیاد ده‌كه‌ن،
نرخه‌كانیشیان له 500 تا 2 هه‌زار دۆلار ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به "نونو"، به‌ها حسێن گوتوویه‌تی:" نونو له‌گه‌ڵ مندا
ده‌ژیت و بۆ هه‌ر شوێنێك بچم له‌گه‌ڵمدایه منیش وا هه‌ست ده‌كه‌م
یه‌كێكه له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م، خواردنیشی سێ‌و، شوتی، ترێ و
گوله‌به‌ڕۆژه‌یه و زۆریش حه‌ز به یاری ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
توانای خوێندنی ئایاتی قورئان به تایبه‌تیش سوڕه‌تی "فاتیحه"ی
هه‌یه، ده‌شتوانێت به‌بێ راوه‌ستان و بیركردنه‌وه قسه بكات.
سه‌باره‌ت به نرخی به به‌غاكه "نونو"، خاوه‌نه‌كه‌ی گوتی:"
نرخه‌كه‌ی 2 هه‌زار دۆلاره و زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌ز به
كـڕینی به به‌غا ده‌كه‌ن خه‌ڵكی سه‌رمایه‌دارن |