|
دڵشاد کۆیی: پيويست ناكه
ديداری پاله وان به ئێوه‌ی بناسێنين چونكه ديدار گۆلچیه کی به‌رچاوه
له ناو وه‌رزش باشه ده‌سپێكی وه‌رزشی ... ديدار ده‌گه‌رێته‌وه
بۆ كه‌ی؟
دیدار
حامد: هه ر له مناليه وه خولياي وه رزش بوم به لام له سالي1996 وه
ك هه موو قوتابيه ك له قوتابخانه ده ستم به ورزش كرد.
دڵشاد کۆیی: حه‌زم کرد ئه‌و پرسیاره روبه‌روی جه‌نابتی بکه‌مه‌وه
ئایا تا چه‌ند راسته که تۆ له ده‌ست پێکی وه‌رزشیت هێرشبه‌ر بوی؟
دیدار حامد: به‌ڵێ ئه‌مه راسته له لاوانی هه‌ولێر وه‌ك هێرشبه‌رێك
ده‌توانم بڵێم وه‌ك گۆلکارێك بووم.
دڵشاد کۆیی: ئه‌ی چۆن بوی به گۆڵچی؟
دیدار حامد: وه‌کو هه‌ردو براکانم دلێر و دیار که ئه‌وانیش له
تیپه میلیه‌کان گۆڵچی بون، بۆیه منیش چاوم له ئه‌وان کرد.
دڵشاد کۆیی: ئیستا وه‌کو گۆڵچیه‌کی سه‌ره‌کی نابینرێیت ئه‌مه بۆچی
ده‌گه‌رێته‌وه؟
دیدار حامد: پرسیارێکی جوان بوو، وه ئه‌م پرسیاره لای خه‌لک زۆر
دوباره ده‌کرێته‌وه‌و سه‌رنجی زۆر که‌سیشی راکێشراوه، وه ئه‌م
پرسیاره‌م زۆر لێده‌کرێ،به‌ڵام وه‌ڵامه که‌ی لای من نیه به‌ڵکو
لای ڕاهێنه‌ره، به‌س من نزیکه‌ی 8 ساڵ وه‌کو گۆڵچیه‌کی سه‌ره‌کی
یاریم ده‌کرد وه‌هه‌ر وه‌ها گۆڵچی وه‌کو یاریزان نیه ده‌رفه‌تی
زۆری پێبدرێ به‌ڵام دڵنیاشم وه به‌ڵێن به جه‌ماوه‌ره دڵسۆزه‌کانم
ده‌ده‌م که ده‌رفه‌تێکم بۆ بره‌خسێ هه‌ڵیده‌قۆزمه‌وه.
دڵشاد کۆیی: تا چه‌ند سودت له ڕاهێنه‌ر عیماد هاشم وه‌رگرتوه؟
دیدار حامد: به‌راستی راهێنه‌ره‌کی زۆر به ئه‌زمونه من سودێکی
باشم لێوه‌رگرتوه.
دڵشاد کۆیی: تا چه‌ند سه‌ختبو که گه‌یشتی به‌م ئاسته به‌رزه؟
دیدار حامد: ئاساننیه بگه‌ی به ئامانج بێگومان هه‌مو که‌سێک له
هه‌ربوارێكبێ، ماندو بون و ئێش و ئازار ده‌کێشێ منیش یه‌کێکم له‌ئه‌وان.
دڵشاد کۆیی: چۆن خۆتان
بۆ جامی یێکێتی آسیا ئاماده کردوه.
دیدار حامد: بێگومان
خۆمان زۆر به باشی ئاماده کردوه ئه‌م ساڵ وه‌کو پارساڵ نابێ
چونکه ساڵی پار که‌می ئه‌زمونو زه‌حمه‌تی پاڵه‌وانیه‌که و یه‌که‌م
جاریش بوو بۆیه ئه‌نجامه‌کانمان وه‌کو پێویست نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ
ئه‌م خوله ئاسانتره له خولی پار ساڵ وه هه‌روه‌ها به کۆکردنه‌وه‌ی
ئه‌زمونو یاریزانی باش په‌نا به خوا ئه‌نجامی دڵخۆشکه‌ر به‌ده‌ست
ده‌هێنین پێشکه‌ش به جه‌ماوه‌رو خه‌ڵکی کوردیستانو هه‌ولێر به‌تایبه‌تی
ده‌که‌ین.
دڵشاد کۆیی: ئه‌گه‌ر
بۆندێکت له یانه‌یه‌کی تره‌وه بۆ بێتن یانه‌ی هه‌ولێر جێده‌هێلی؟
دیدار حامد: تا ئێستا
بیری ئه‌وه‌م نه‌کردۆته‌وه که یانه‌ی هه‌ولێر جێبهێلم، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر هاتو له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراق بۆندێکم بۆهات ئه‌وا رێك
ده‌که‌وم.
دڵشاد کۆیی: ئه‌ی
ئه‌گه‌ر هاتو بۆندێکی خه‌یاڵیت بۆهات که ببیت به به‌رێوه‌به‌ری
ئه‌م کاره که هیچ په‌وه‌ندیه‌کی به وه‌رزشه‌وه نه‌بێ، ئاماده‌ی
برۆی کاریان بۆبکه‌ی؟
دیدار حامد: نه‌خێر، به
هیچ جۆرێک ناتوانم گۆڵه‌که‌م جێبهێڵم.
دڵشاد کۆیی: ده‌توانیت
ئۆفسایدمان بۆ رون بکه‌یه‌وه؟
دیدار حامد به‌زه‌رده
خه‌نه‌وه: به‌راستی پرسیارێکی جوانه، چونکه زۆر که‌س هه‌یه
نازانێت. وه به وتن زه‌حمه‌ته بۆتانی رونی !!!!!!. بکه‌مه‌وه
یاخود لێم تێبگه‌ن، کوا کاك دڵشاد قه‌ڵه‌مێكو وه‌ره‌قه‌یێکم بده‌رێ
بابۆتی رون بکه‌مه‌وه
دڵشاد کۆیی: من ده‌یزانم
به‌ڵام حه‌زمکرد بۆ خوێنه‌ران رون بکه‌یه‌وه؟
دیدار حامد: باشه، هه‌رچه‌نده
زه‌حمه‌تیشه، ئه‌گه‌ر هاتو یاریزانێک له‌ناو خانه‌ی تیپی به‌رامبه‌ر
بو وه پاسێکی له هاورێیه‌که‌یه‌وه بۆهات و له‌نێوان گۆڵچی به‌رامبه‌رو
یاریزانه‌که هیچ یاریزانێکی تری به‌رانبه‌ری لێنه‌بو ئه‌وا به
ئۆفساید ده‌ژمێردرێت...زۆری تریش.
دڵشاد کۆیی: کام یاری
ناتوانی له‌بیر خۆتی به‌ریه‌وه؟
دیدار حامد: به‌ڵێ زۆر
یاری هه‌یه که ناتوانم له‌بیریان بکه‌م له‌وانه (طلبة * هه‌ولێر)
و (هه‌ولێر * القادسیة کویتی) و (هه‌ولێر * زه‌وراء(
له‌و یاریانه
به ئه‌ستێره‌ی یاریه‌کان ژمێردرام .
دڵشاد
کۆیی: هانده‌ری چ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك و یانه‌یه‌كی؟
دیدار حامد: هه‌ڵبژارده‌ی بڕازیل و یانه‌ی ڕیال مه‌درید.
دڵشاد کۆیی: به کام گۆڵچی سه‌رسامی؟
دیدار حامد: گۆڵچی هه‌ڵبژارده‌ز ئیسپانیا‌و یانه‌ی ڕیال مه‌درید
کاسیاس
دڵشاد کۆیی: دور له وه‌رزش، ئایا دیدار خێزانی پێکهێناوه؟
دیدار حامد: به‌ڵێ خێزانم پێکهێناوه.
دڵشاد کۆیی: تا چه‌ند سه‌فه‌ره وه‌رزشیه‌کانت کێشه‌ی بۆ
دروستکردوی له لایه‌ن خێزانته‌وه؟
..دیدار حامد: بیگومان له‌کاتی سه‌فه‌ره وه‌رزشیه‌کانم زۆر سه‌غله‌ت
ده‌بێ به‌ڵام له هه‌مان کات دا یاریده‌ده‌رمه و هانم ده‌دا
دڵشاد کۆیی: باشه زانیمان خێزانت یاریده‌ده‌ری تۆیه، ئه‌ی تۆ
یارمه‌تی ماڵه‌وه‌تان ئه‌ده‌ی،به چ ئیشێکی ماڵه‌وه دڵ ته‌نگ ده‌بی؟
دیدار حامد: به‌ڵێ بێگومان یارمه‌تی ماڵه‌وه ده‌ده‌م، به‌ڵام
کرینی نانی به‌یانیان کارێکی قورسه له‌لام.
دڵشاد کۆیی: حه‌زت له چ
خواردنێکه
دیدار حامد: ئه‌و
خواردنه‌ی دایکم دروستبکا خۆشه، به‌تایبه‌تی شێخ مه‌حشی.
دڵشاد
کۆیی: رۆژانه چه‌ند په‌یوه‌ندی تێله‌فۆنی و نامه‌ت بۆ دێتن و چه‌ندیان
په‌یوه‌ندی به وه‌رزشه‌وه هه‌یه؟
دیدار حامد: به‌راستی زۆرن په‌وه‌ندیه‌کان، به‌لام %80 وه‌رزشین.
دڵشاد کۆیی: لێزان نێت چۆن ده‌بینی؟
دیدار حامد: به‌راستی ماڵپه‌رێکی تابڵێی سه‌رکه‌وتوه چ له ته‌کنیک
بێ وه چ له بواری هونه‌ری و هه‌مه‌ره‌نگی بێت، هه‌والی زۆر خۆش‌و
به‌سودی تێدایه، بۆمن وه‌ک ته‌لفیزیۆن وایه، چونکه من کاتی سه‌یرکردنی
ته‌له‌فزیۆنم که‌مه، به‌ڵام له ماڵپه‌ری لێزان.نێته‌وه ئه‌توانم
.هه‌مو هه‌واڵه جیهانی و هه‌مه‌ره‌نگی بخوێنمه‌وه.
دڵشاد کۆیی: له کۆتایدا زۆرسوپاسی به‌رێزت ده‌که‌م که توانیم چه‌ند
ساتێک له‌گه‌ڵ به‌ڕێزت بدوێین، دوا وته‌ی دیداری پاڵه‌وان؟
دیدار حامد:
له‌کۆتایدا منیش زۆر سوپاسی به‌رێزت ده‌که‌م زۆر زه‌حمه‌تت کێشاوه
که له ئه‌وروپاوه په‌یوه‌ندیت پێوه‌کردم وه زۆر خۆشحالم
جه‌ماوه‌ره‌کانم له ئه‌وروپاوه هانم ده‌ده‌ن.
|