Browse artist list: A | B | C | D | E | F | G | H | I | J | K | L | M | N | O | P | Q | R | S | T | U | V | W | X | Y | Z
دوارۆژ: گەر حکومەت هاوکاریم بکات ئەوا کاى زۆر جوانتر بە ئەنجام دەگەینم
لاى هەموومان ئاشنایە کە گۆرانى ( لێم گەرێن )یەکێک لەم گۆرانیەى کە زر خۆشەویستە لاى بینەر و بیسەر دواى ئەوەى هونەرمەندى لاو دوارۆژ ئەم گۆرانیەى بە شێوازێکى پرۆڤیشناڵ کار تێدا کردووە توانى خۆی بە جەماوەرى بناسێنێت، دوارۆژ لە ساڵى 1989 لە شارى رواندز لە دایک بووە، هەروەها لەو خانەوادەیەکى هونەرى داپەروەردە بووە، بۆیە بە پێویستمان زانى وەک ستافى .ماڵپەرى لێزان نێت ئەم دیمانایە ساز بکەین. بۆچى سەرەتا بە بەرهەمێکى کۆن دەستت پێکرد ؟ ئەم گۆرانیە یەکێکە لە گۆرانیە هونەریانەى کە لە ساڵى 90 کانەوە گوتراوە لە لایان هونەرمەند (محەمەد عەزیز ) هەروەها ئەم گۆرانیە تایبەت مەندێکى خۆى هەبوو لە لایان خەڵًک و بۆیە منیش بە باشم زانی ئەم گۆرانیە هەڵبژارد و بە شێوازێکى نوێ کارم تێدا بکەم چونکە ئەم گۆرانیە لای خەڵک خۆشەویست بووە، هیوادارم ئەم بەرهەمە خزمەتێک بێت بۆ هونەرى کوردى بە دڵى هەموو .گوێگرانم بوبێت
زۆر گوێ بیستى ئەوە دەبین کە دەڵێن دوارۆژ ئەم گۆرانیى تەنها بۆ خۆ دەرخستن بووە نەوەک بۆ خزمەت کردن بە هونەرى کوردى ؟ من لەگەڵ رێزم بۆ هەموو ئەو کەسانەى کە ئەم قسانە دەکەن، بەڵام بە دڵنیایەوە دەڵیم من سەرەتا بۆ خزمەت کردن بووە ، من هەوڵم دا بە بەرهەمێکى کۆن دەست پێ بکەم بۆ ئەوەى ببێـە خزمەتێک بۆ هونەرى کوردى گەرنا منیش وەک هەندێ هونەرمەندانى تر بە بەرهەمێکى نوێ و سەردەمانە دەستم پێ دەکرد، بۆیە ئەم بەرهەمم منى بە هەموو گوێگرانى ناساند . باشە تۆ قوتابی پەیمانگاى هونەرەجوانەکانى تا چەند پەیمانگا قوتابی پێگەیاندووە؟ بێگومان گەر پەیمانگا نەبووایە من لەم بروایە نەبووم کە رۆژێک لە رۆژان ببم بە گۆرانى بێژ بەڵام بە دڵنیایەوە ئەڵێم پەیمانگا پێگەیەکە گەر هەر قوتابیەک بیەوێت سوود وەربگرێت لە پەیمانگا بێگومان دوارۆژێکى باشی ئەبێت و ئەتوانێت خزمەت بە هونەرى خۆى بکات و هەروەها خزمەت بە هونەرى کوردى بکات ئەوەش لێردا هەنگاوێکە بۆ پێش وە بردنى هونەرى کوردى ئەوش دڵخۆشە بۆ .هەموو گەلى کورد. تاچەند هەوڵێَت داوە خۆت بپارێزى لە ئاوازى بیانى چونکە خەڵکانێک باس لەوە دەکەن کە تۆ سەرەتا بە ئاوازێکى تورکى دەستت پێ کردوە ؟ بێگومان ئەوە راستیەکە بەڵام من ئەوەم بەباش زانى بۆ خزمەت کردنى گۆرانیەکە و زیندووبوونەوەى ئەم گۆرانیە بە شێوازێکى پرۆڤیشناڵ کارى بۆ ئەنجام بدەم بۆیە من ئەم کارەم نوێ کردۆتەوە، دواتریش ئەم بەرهەمە تازیەم گۆرانى (بێزاربووم) لە ئاوازى خۆمە و لە دابەش کردنى سیڤان پایەدارە و تێکسیتى شاعیرى گەورە (جەبار حەبیب)ە ئەم گۆرانیە بە شێوازێکى مۆدێرن و کوردیانە کاری بۆ ئەنجام دراوە هەروەها لە ستۆدیۆ کەنارەە کارى دەنگم بۆ ئەنجام دا ئەو کەسانەى کە کاریان لەم بەرهەمە کردووە هەموویان کوردن بۆ نموونە کارى ماسترینگ لە لایان کوردێکەوە کارى بۆ کراوە ئەویش هونەرمەند (بژار دیلان)ە ئەوانە هەمووى کوردن بۆ برۆم لە تورکیا بیکەم وڵاتى خۆم دەوڵەمەندە ڕاستە کەم و کورى هەیە بەس بە هەمووکان چارە ئەکرێت، بۆیە من بەڵێن دەدەم کە هیچ کاتێک مۆرکە تورکى عەرەبى یا بیانى کارم تێ نەکات. دواى ئەوەى کە وەک باشترین گۆرانى بێژى لاوى ساڵ دەست نیشان کراى هەستت بە چى کرد؟ بێگومان ئەوە دڵخۆشیە بۆ من چونکە ئەم ناوەندە وەک رێزێکە لە هونەرمەندێکى لاوى گرتووە، سوپاسیان دەکەم کەرێزیان لەمن گرتوە من هیچ کاتێک ناڵێم من گۆرانی بێژم بەڵکو دەڵێم من هاتووم خزمەتى هونەرى کوردى ئەو خەڵکە خۆشەویستە بکەم، من کورى ئەم وڵاتەم و خاکی من کوردستانە بۆیە هەستێکى زۆرى بۆ درووست کردووەم هانى کارى نوێی پێدام، بۆیە گەر بێت و هاوکارى بکرێم بۆنموونە لە لایان وەزارەتى ڕۆشنبیرى یا هەر دەزگایەکى تر ئەوە بە دڵنیایەوە کارى جووانتر و باشتر ئەنجام دەدەم. ماوەیەک بەر لە ئێستا توشی کێشەیەک بووت سەبارت بە ئیمێڵ تاچەند ڕاستە خەڵکانێک بە ناوى تۆ قسە دەکەن؟ لەگەڵ رێزم بۆ ئەو کەسانە بەس تاوەکو ئێستا تەنیا یەک فەیسی بووکیشم نیە خەڵکانێک دەبنە ئەندام بەبێ ئەوەى من ئاگەدرابم بە راستی ئەوەش شتێکى ناخۆشە بەس هیوادارم کەس ئەم جۆرە کارانە نەکات چونکە دوورە لە رەوشتى مرۆڤ، بۆ نموونە ماوەیەک بەر لەئێستا چەند هاورێیەکم پێیان وتم کە تۆ چەند فەسی بووکت هەیە منیش زۆر توشی سەر سورمان بووم چونکە من ئاگادارى .هیچ شتێک نیم لە بابەتانە. ئەم بەرهەمى کە کلیپت کرد لەسەر ئەکی کێ بە ئەنجامت گەیاند؟ ئەم کلیپە لە لایان ستافێکى پرۆڤیشناڵ کارى کلیپى بۆئەنجام دراوە، لە وێنەگرتن و دەرهێنانى (بۆتان عەبدولڵای)ە و هەروەها کارى مۆنتاژیش لە لایان( دلێر عومەر)وە ئەنجام دراوە، هەروەها لەگەڵ رێزى زۆرم بۆ بەرێز عیرفان زەنگەنە چونکە نە هونەرمەندە و نەهیچ شتێک بەس ئەو هونەرمەند و وڵاتى خۆی خۆش دەوێت هەمیشە هەوڵداوە لە پێشەنگ بێت لە پێشوەچوونى هونەرى کوردى من تەنها تەمەن درێژى بۆ دەخوازم چونکە ئەو ئەرکى ئەم کلیپەى گرتۆتە ئەستۆى خۆى بۆیە هیوادارم وەزارەتى رۆشنبیرى یا دەسەڵاتى کوردى رێزێکى گەورە لەم پیاوە گەورە بنێت چونکە ئەو .شایەنى هەموو شتێکى جوانە
رێکەوت سەلام Rekawt_press@hotmail.com