|
هاوڵاتییه‌كی
میسری هه‌زار ساڵ به‌ند ده‌كرێت
یه‌كێك له
دادگاكانی میسر بریاری 1000 ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ر هاوڵاتییه‌ك
به‌تۆمه‌تی ساخته‌كاری ده‌سه‌پێنێت.
به‌پێی هه‌واڵی
ئاژانسی"بی بی سی" دادگایه‌كی میسری بڕیاریدا 1000 ساڵ
هاوڵاتی"عه‌بدوڵا كامل" بوتۆمه‌تی ساخته به‌ند بكات و ئه‌م
هاوڵاتیه‌ش بڕی 52 ملیۆن دۆلاری له سه‌ده‌ها هاوڵاتی وه‌رگرتووه
و به ئامانجی ئه‌وه‌ی دواتر قازنجی پاره‌كانیان بداته‌وه به‌ڵام
پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌م هاوڵاتییه بزر ده‌بێت.
هاوڵاتی "عه‌بدوڵا كامل" هه‌ر له ساڵی 1980 وه پاره‌یه‌كی زۆری
له‌زیاتر له 500 كه‌س وه‌رگرتووه
. له‌دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و تاوانباره
باسیان له‌و كه‌سانه كرد كه پاره‌یان داوه‌ته هاوڵاتی ناوبراو
و به ساویلكه‌یان وه‌سفكردن و گوتیان "عه‌بدوڵا كامل" بێكاربوو
ویستی پارووی رۆژانه‌ی خۆی په‌یدا بكات |