|
چی نه‌ما ؟؟؟
تا بگه‌م پێت جوانی نازدار چی نه‌ما تۆ
بۆم نه‌که‌ی
تا بکه‌م ماچێ له کوڵمه‌ت چی نه‌ما تۆ
پێم نه‌که‌ی
پاشی چه‌ند ساڵ پێت گه‌یشتم داوای ماچت لێ
ئه‌که‌م
ئێستا نامده‌یتێ ده‌ڵێی چۆن داوای ماچم
لێ ئه‌که‌ی
خۆ بۆ خۆی جار جار ده‌هات ده‌یکرده‌وه بۆم
سوخمه‌که‌ی
هه‌ر بۆ خۆی ده‌ستمی ده‌گرت پێی داده‌هێنا
پرچه‌که‌ی
ئێستا بۆم ڕوون بو که فه‌رمووت خۆ دره‌نگ
هاتی ئه‌تۆ
تێت گه‌یشتم به‌س که ده‌تویست ده‌ربه‌ده‌ر
شێتم بکه‌ی
تازه شێت بوم هه‌رده‌بێ ماچی بکه‌م من
لێوه‌که‌ی
تازه من دینم ده‌بێ هه‌ر بۆن‌و تام
که‌م کوڵمه‌که‌ی
چۆن که خۆت سه‌وداسه‌رو وێڵ و ئه‌سیرمت کرد
گوڵم
خۆشت ده‌بێ چاره‌م بکه‌ی دڵ ڕه‌ق ده‌بێ
ره‌حمێ بکه‌ی
خۆ سووتاوم بوم به په‌ند بۆ هه‌ردوو هه‌رمێی
سینه‌که‌ی
چۆن دڵم له‌ت له‌ت ئه‌کا ساتێ
هه‌ڵێنێ چاوه‌که‌ی
بۆی ده‌ناڵم بۆی سووتاوم پێی ده‌ڵێم
مردم ده‌ڵێ
به‌س ته‌ماشام کردی چی بوه بۆچی ئه‌و
به‌زمه‌ی ئه‌که‌ی
هات ووتی شێتی له‌بۆم ماچت
ده‌وێ ؟
پێی ووتم دینی له‌بۆم بۆنت
ده‌وێ ؟
پێم ده‌ڵێ ماچت ده‌مێ چی تری ده‌وێ دڵ؟ من
ووتم
گه‌ر دڵم زیاتری بوێ یاخوا له
لێدانێ که‌وێ ! |