|
ده بڕۆ به‌سه خه‌م
واز بێنه
چیت له‌م ده ر‌وونه وێرانه
به بێ گوناح و تاوانم
بۆ له من که‌وتوی به هانا
ده بڕۆ به‌سه خه‌م واز بێنه
هه‌موو ڕۆژێ هه‌موو
ساتێ
ئه‌و دڵه‌ت کردووه به لانه
نازانم هه‌ر ئه‌من وامه
یا پێشه‌ی دوور وڵاتانه
ده بڕۆ به‌سه خه‌م واز بێنه
ده‌ردی دوری
ده‌مخنکێنێت
خه‌ریکه ڕۆحم ده‌ردێنێت
سه‌رباری دوری و غه‌ریبی
ئاگری عه‌شقیش ده‌مسوتێنێت
ده بڕۆ به‌سه خه‌م واز بێنه
نیه که‌سێک بچم بۆ
لای
له‌و خه‌مانه‌م که‌م کاته‌وه
نه دوری و غوربه‌ت واز دێنێت
نه که‌س خه‌م بیر ده‌باته‌وه
ده بڕۆ به‌سه خه‌م واز بێنه
کێ ده‌ڵێ ڕۆژێک
ده‌بینم
به بێ خه م و ئاسووده بم
زۆر دووره ئه‌و ڕۆژه له من
که شایسته‌ی ئه‌و ساته بم
ده بڕۆ به‌سه خه‌م واز بێنه |