|
كەباب بۆ
نەخۆشی خراپە
بەپێی
لێكۆڵینەوەیەك كە ژمارەیەك زانای بەریتانی لەسەر چەندین جۆر خواردن
ئەنجامیانداوە، دەركەوتووە كەباب زۆرترین رێژەی رۆنی تێدایە، ئەمەش
دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ، پاشان جەڵدەی دڵی
لێدەكەوێتەوە.
لەو بارەیەوە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات
زاناكان پاش لێكۆڵینەوە لە پێكهاەكانی كەباب بۆیان دەركەوتووە
نزیكەی 140گرام رۆنی تێدایە، ئەمەش دوو ئەوەندەی رێژەی ئەو رۆنەیە
كە پێویستە رەگەزی مێینە لە رۆژێكدا بیخوات.
رۆنیشكراوەتەوە لە هەفتەیەكدا ئەگەر دوو كەباب بخورێت، پێشبینی
ئەوەی لێدەكرێت لە ماوەی10 ساڵدا كەباب خۆرەكە تووشی جەڵدەی دڵ بێت.
زاناكان لێكۆڵینەوەیان لەسەر ژمارەیەك خواردنی هندی و چینی و
ئیتاڵی و بەریتانی، وەك كەباب و پیتزا و ماسی و پەتاتە كردووە،
دەركەوتووە كەباب زۆرترین رێژەی رۆنی تێدایە، رۆنیشكراوەتەوە لە
كەبابـ-دا رێژەیەكی زۆر رۆنی ترانس فات هەیە، ئەم جۆرە رۆنەش
دەبێتە هۆی ئەوەی رێژەی كۆڵیسترۆڵی خراپ لە خوێندا زیاد بكات و
رێژەی كۆڵیسترۆڵی باشیش لە خوێندا كەمبكاتەوە. |