دیمانه‌ لینک هۆنراوه‌ڤیدێۆ کلیپگۆرانی کوردیسه‌ره‌تا

کاوه‌  حسێن

A » B » C »D » E »F » G » H » I» J » K » L » M » N »O »P» Q » R »S» T» U»V »W» X» Y» Z

 

سەرى ساڵ
کاوە حسێن

ئەمشەو جەژنى سەرى ساڵە لێم ببورە کە نەمتوانى
دیاریەکت بۆ بنێرم وەک خۆت هەیبێ سیحرى جوانى

بۆ ئەم جەژنى سەرى ساڵە کام دیارى لاى تۆ پەسەندە
ڕووحى خۆمت بۆبنێرم یان گوڵێکى لێو پڕخەندە

ئەى چى ئەڵێى ملوانکەیەک لە شیعرى ئاڵ بنێرم بۆت
بۆئەوەى منیش دڵشادبم جارێ بیکەرە ملى خۆت

حەزم وایە بۆ ئەم جەژنە هەموو عومرم پیرۆزبێ لێت
بەڵام ئەترسم پێم بڵێى من دیارى وەرناگرم لەشێت

kawahussen@yahoo.com


 

ژووان

لەو ڕۆژەوەى تۆم ناسیوە
ڕۆژ ژمێرى نێو ژوورەکەم
هەر ڕۆژى زیادەى لێ ئەدەم
کاتژمێرەکەى دەستیشم
چەندەهاکاژێر پێش ئەخەم
ئەڵێم زەمەن با زوو بڕواو
..بە ژوانێکى ترت بگەم

kawahussen@yahoo.com
 

شێوان

هۆنراوەى /کاوە حسێن
kawahussen@yahoo.com

ئاگام لێ یە هەنگى عەشقت شیلەى گووڵى تەمەن ئەمژێت
بەختەوەرم ئەگەر ڕۆژێ ئازارى دووریت بمکوژێت

من عەشقى تۆ ناسنامەم بێ چیم لەقسەى خە ڵکى داوە
لام ئاسا یە و بێ باکم هە رچۆنێک ناوم زراوە

ژیانمت وا شێواندووە هێند ئاڵۆزە لە هیچ ناچێ
ڕازەکانیشم بێ واتان لە قسەى دڵى شێتێک ئە چێ

واهەست ئە کەم هێور...هێورعەشقى تۆ دێتە ڕِووحمەوە
لە خەیاڵماى لەژیانماى هەرچەن من بیر تۆ چوومەوە

بڕوابکە هێند خۆشمە وێى زۆر زیاتر لە خۆشە ویستى
هاکا بیستت ووتیان کوڕێ خەمى دوورى کچێک کوشتى
-----------------------------------------------------------

 

نوێ بوونەوە
هۆنراوەى /کاوە حسێن

kawahussen@yahoo.com

عەشق زەمەنى بۆ نیە ڕۆژبە ڕۆژ نوێ ئەبێتەوە
کێ هەیە بە دڵ عاشق بێ و خۆشەویستى بیرچێتەوە

لەم زەمەنە بێ سۆزەدا با وەفا ئاشتمانکاتەوە
خۆشەویستى دەستمان بگرێ و بۆ لاى عەشقمان بباتەوە

باهەناسەى ڕاستى عەشق تێکەڵاوى ژیانمان بێ
هەموو زەمەن بێ مانایە ئەگەر خۆشەویستى نەبێ

چەندە خۆشە ئەگەر تەمەن پڕ پڕ بێ لە عەشق و جوانى
خۆشەویستى ئاوازێک بێ ژیان بیکات بەگۆرانى

وەرە با هەناسەى عەشق لە ناو ڕووحمانا هەڵگرین
با لەگەڵ ئەوینا بژین ،لە گەڵ خۆشەویستى بمرین
 

جەژن

هۆنراوەى /کاوە حسێن
kawahussen@yahoo.com

ئەمشەویش واسەرىسالەَمنـــــــــیش لەچاوىتۆدورم
ئاگام لەجەژن نەماوەتێکەل َبەشەرابـــــــــى سورم


بڵێ ى تۆش هەروەکومــــن بى یاخودئێستاسەرت قاڵە
دیارىیەکەىخۆت ئەدەىبەکـىبۆئەم جەژنى سەرى سالەَ

ئەمشەوشۆستەوشەقامــــەکان پرگڵۆپى رەنگاوڕەنگە
بەچى دڵخۆشبم نازانــــــــــم بەهەمووشت دڵم تەنگە


تەنانەت بابەنۆئیڵیش نایەتەلام بۆچـــــەن ساتێ
ئەوەى خەندەى لەلێونەبى َئەویش دیارى خۆى ناداتـــێ

دەسائەم شیعرەت پیڕۆَزبێ بۆئــــەم جەژنى سەرى ساڵە
بەس جوانى شیعرشک ئەبەم وەکومەســـتى چاوت کاڵە
 

.. . . .. .. . . . . .. . . . .. . . .. . . . . . . . . . . . . . . . .. .. . . .. . . . . . . . . . . . . . . . .. . . . . . . . . . . . . .. . . .. .. . . . . .. . . . . . . . .

تاوان
دڵنیام کە جاران چۆن بووى ئێستاش ئەو دڵڕەقەى ئەوساى
لەوەتەى هەم بۆ تۆژیام کەچى تۆ هەر بۆخۆت ژیاى

بڕۆ لەگەڵ ئەوژیانەى کەپێت وایە بەهەشتە بۆت
پیڕۆزت بێت ئەو خۆشیەى کە خۆت هەڵت بژارد بۆخۆت

تۆ نەخەمێک ئەتهەژێنێ و نەفرمێسکێک ڕووحت ئەخوات
دڵێکت هەیە زۆر سەیرە گوێ بەهیچ ئازارێک نادات

تۆکەسێکى یەکجار دوو ڕووى سیماو دڵت زۆر لێک جوودان
ڕووخسارت پڕ بەڕائەتە وکەچى ناخت پڕ لەتاوان

.. . . .. .. . . . . .. . . . .. . . .. . . . . . . . . . . . . . . . .. .. . . .. . . . . . . . . . . . . . . . .. . . . . . . . . . . . . .. . . .. .. . . . . .. . . . . . . . .

من هه‌ر دڵم له‌ لاى تۆیه‌

هیچ  خه‌م  له‌خۆم نا خۆم گوڵم خه‌مى تۆمه‌
ئه‌ڵێم نه‌کا  گه‌ر مى هاو ین بێزارتکاو  بتگرێنىَ
یا ئه‌وساته‌ ى یه‌که‌م هه‌ورى په‌له‌ى زستان ئه‌ گرمێنىَ
من هه‌ر دڵم  له‌ لاى تۆیه‌ ئه‌ڵێم نه‌کا بتتر سێنىَ
یا  بارانىَ به‌ خوڕ داکاو ماکیا جه‌که‌ت بشێوێنىَ
 

.. . . .. .. . . . . .. . . . . . . . . . . . . . . .

خۆزگە

خۆزگە وەک شیعرێکى سادەلەمەبەستى تۆم ئەزانى

بەڵام من قەت ناگەم لەتۆکچێکى زۆرپرگومـــانى

 دواین بریاربدرکێنەگوڵم هەرچەن پـــــڕئازاربێ

کەچواروەرزى من پایزەدڵ بۆچاوەرێى بەهـــاربێ

گەرنەتوانى گوڵى حەزم دەرکەى لــــەوەرزىبێزارى

خۆئەتوانى لەناودڵتادەرم بێنى بەیەکـــــــجارى

ڕاستە شۆخێکى ناسکى جوانى دونیالەتۆئەچـــــێ

بەڵام سۆزێکت نەبێ بۆم جوانیت بۆمن بەچــى ئەچێ

.. . . .. .. . . . . .. . . . .. . . .. . . . . . . . . . . . . . . . .. .. . . .. . . . . . . . . . . . . . . . .. . . . . . . . . . . . . .. . . .. .. . . . . .. . . . . . . . .

 

Kawahussen@yahoo.com

www.Lezan.Net<2007-2008 © ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ پارێز را‌ وه بۆ