|
سەیری
ئەو پیاوە بكەن چی لەخۆی كردووە
خۆ رەنگ نەبوو وڵاتی چین بووە ئەو وڵاتەی كە پێشوازی لە یارییەكانی
ئولۆمپیاد بكات، چونكە وا دەزانن جیهان تەنیا بۆ ئەوانە. چەندین
كاری سەیر ئەنجام دەدەن و خۆیان ئامادە دەكەن بۆ ئەو بۆنە جیهانییە
كە لە مانگی داهاتوو واتە مانگی (ئاب) دەبێتە سەرەتای دەست پێكردنی
یارییەكانی ئۆلۆمپی (2008).
تا ئێستا ئاڵایەكی تایبەت بە یارییەكانی ئۆلۆمپی دانراوە كە
بریتییە لە چەند رەنگێك، ئەوەی سەیر بێت پیاوێكی ئەو وڵاتە هەڵساوە
بۆ ئەوەی كارێكی سەیر بكات ئەویش ئەوەیە كەوا ئاڵای ئولۆمپی لەسەر
سەری خۆیدا نەخشاندووە. بۆیە بیرۆكەی بۆ كارێكی سەیر چوو ئەویش
ئەوەیە كەوا بە (دەمبووس)ی تایبەت سەری پڕ بكات تاوەكو هێمای ئاڵای
ئولۆمپی دەربچێ، ئەم پیاوە ناوی (وی شنگانگ)ە و كاری خۆی دكتۆرە،
كەچی بەم كارە سەیرەی دەبێتە یەكێك لە هاندەرە سەرەكیەكانی
ئولۆمبیادی ئەو وڵاتە! |