دیمانه‌ لینک هۆنراوه‌ڤیدێۆ کلیپگۆرانی کوردیسه‌ره‌تا

ڕێبوار هه‌ژار

A : B : C :D : E :F : G : H : I : J : K : L : M : N :O : P: Q : R : S : T : U :V : W : X : Y : Z

دڵم بێ تۆ

دڵم  بێ تۆ خەراباتە ژیان بێ مانا ئەبینێ

لەگەڵ هەموو لێدانێکیا مردن مزگێنی بۆ دێنێ

دڵم   بێ تۆ بیابانە  نەمامێک  تێیا ناڕوێ

دەریایەکە پڕ فرمێسک ئازار ‌تێیا دێت و دەچێ

دڵم بێ تۆ ئاسمانێکە پان و بەرین بێ ئەستێرە

وەک تاوانبار بە بێ توانا بۆ جوانیەکەی تۆ ئەسیرە

دڵم بێ تۆ وەک پایزە پەڕەی  گوڵ هەڵدەوەرێنێ

بەهار تێیا سەوز نابی گەر فەلەک تۆ لە من بسێنێ

دڵم بێ تۆ وەک هەتیوە کەس دەست بە سەریا ناهێنێ

باوەشی  پڕ سۆزی  دایەش مەگەر لە  خەوا  ببینێ

دڵم بێ تۆ کێڵگەی غەمە تەنها خەفەت بەرهەم دێنێ

هەتا ئاوا بە بێ تۆ بم مەحاڵە خەفەت  واز  بێنێ

دڵم بێ تۆ کۆست کەوتو وە دایم ڕەنگی ڕەش ئەپۆشێ

هیچ ڕەنگێکی ئاڵاو واڵا نەی توانیوەکە نەهێڵێ مەی بنۆشێ

گوڵم

گوڵم  وەرە کە ئەزانی ئەمە وێنەی ڕاستی دڵمە

با هێندە بە تەنیا نەبم چونکە دڵێک چاوەڕێمە

تەمەن زۆر بێ وەفایە ئاگای لە خۆشەویستی نییە

یەک چرکەش لە خۆی خۆش نابێ چونکە ڕووەو کۆتاییە

باش بزانە لە بەهاری عیشقی مندا تۆ تەنها گوڵی منی

وەرە لە چاوم دا جێگە داخە و تێر تێر بنو بە هێمنی

با دڵم لێت بێخەم بێ و وا تێ بگا لە نزیکترین شوێنی منی

ئەو کاتە منیش چاو لێک ئەنێم لە ناو شوشەکەی دڵی تۆ

هەتا ژیان بەردەوام بێ کەسمان نەژین نە تۆ بێ من

نە من بێ تۆۆۆۆ

 

ڕێبوار هه‌ژار

له‌نده‌ن

هاوینی 2008

Rebwar1983@hotmail.co.uk

 

وێنه‌که‌ت

 

وێنه‌که‌ت وا له‌ خه‌یاڵما

پڕه‌ له‌ هه‌ستی جوانی

له‌ نێو دونیای ئه‌ندێشه‌ما

گوڵزار ده‌بێته‌ میوانی

 

هه‌موو ڕۆژێ سه‌یری ئه‌که‌م

به‌ چرپه‌وه‌ بۆ من ئه‌دوێ

به‌ شه‌رمه‌وه‌ پێم ده‌ڵێ

من ته‌نها تۆم خۆش ده‌وێ

 

وێنه‌که‌ت له‌ په‌پووله‌ ئه‌چێ

که‌ ڕوحی گوڵ هه‌ڵ ئە‌مژێ

کاتێ وێنه‌که‌ت ئه‌که‌وێ

ڕازی دڵی هه‌ڵ ئه‌ڕێژێ

زویر مه‌به‌ ئازیزه‌که‌م

که‌ وێنه‌که‌ت باست ئه‌کا

ئه‌وه‌ی ده‌یڵێ هه‌ناسه‌که‌م

له‌ نێو گومان ده‌رم ئه‌کا

****

ڕێبوار هەژار

لەندەن

بە هاوکاری برای بەڕێزم

( گەشبیر ئەحمەد)

بۆ نازانی؟؟؟؟؟

 

بۆ نازانی ژیانی من به‌نده‌ به‌ چاره‌نووسی تۆ ؟

له‌ ئازاری ئه‌م غوربه‌ته‌ هه‌ناسه‌یه‌ک ناژیم بێ تۆ ؟

تۆ وه‌کوو بارانی به‌هار ڕژایته‌ بیابانی دڵمه‌وه‌

 بۆ ته‌نیایم بویت به‌ هاوڕێ و ئازارت له‌ بیر بردمه‌وه‌

بۆ نازانی خۆشه‌ویستیت وه‌ک که‌له‌بچه‌ ئاڵاوه‌ته‌ هه‌ردوو باڵم ؟

له‌ ئاسمانی پڕ ئه‌ستێره‌ تۆ قیبله‌می و به‌س بۆ عیشقی تۆ ئه‌ناڵم

گه‌رچی له‌ به‌ر شورای سینه‌م هیچ هاوارو پاڕانه‌وه‌ی ئه‌م دڵه‌ شێته‌ی من نابیستی

به‌ڵام له‌ چاوانم بڕوانه‌ و بیخوێنه‌وه‌ بزانه‌ به‌ چ چه‌شنێک شه‌پۆل ئادا خۆشه‌ویستی

بۆ نازانی له‌ هۆنراوه‌ی ئه‌م جاره‌دا من سیامه‌ندم و تۆش وه‌ک خه‌جێ ؟

به‌ و پێیه‌ی که‌ ڕۆژانه‌ به‌ هه‌ناسه‌ بانگت ئه‌که‌م و به‌ ده‌یان جار ئه‌ڵێم تۆم خۆش ئه‌وێ

بۆ نازانی له‌ وانه‌ی عیشق و دڵداری وڵامی هیچ پرسیارێک نادتێته‌وه‌ به‌ نازانم ؟

ئیتر بۆچی له‌ سه‌ر لاپه‌ڕه‌ سپییه‌که‌ت ووشه‌یه‌کم پێ نابه‌خشی تا بیکه‌م به‌ ده‌واو ده‌رمانم

خۆ دڵت تاوان ناکا گه‌ر بهێڵی به‌ ئاره‌زووی خۆی بۆ من بدوێ

....گه‌ر شێتانه‌ش بۆ من بدوێ هیچ یاسایه‌ک نایگرێته‌وه‌ و حوکم نادرێ !!

بۆ نازانی تۆ له‌ تنۆکی باران ئه‌چیت و سه‌وزایی ئه‌نووسیته‌وه ؟

منیش بێگومانم له‌ خۆشه‌ویستیت و به‌ڵێنت پێ ئه‌ده‌م که‌ قه‌ت لێت دوور

ناکه‌ومه‌وه؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

 

ڕێبوار هه‌ژار

له‌نده‌ن

هاوینی 2008

Rebwar1983@hotmail.co.uk

 


www.Lezan.Net
<2007-2008 © ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ پارێز را‌ وه بۆ