|

تۆ چیت دیوه هاوڕێم
تۆ بارانت دیوه ڕه‌نگی سه‌وز بێت
؟
من به چاوه‌کانی خۆم دیم
له‌ساتی پێگه‌یشتنی دوو عاشق‌دا
دڵۆپه‌کانی سه‌وز بوون ده‌بارین .
له‌کاتی به‌ردباران کردنی (نزا )
دا
لێزمه بارانم بینی سور بوون
ده‌هاتنه خوارێ
تۆ بارانت دیوه ڕه‌ش بێت ؟
له‌زه‌مه‌نی فیتنه‌ی براکاندا
له‌سه‌ر له‌زه‌ت
بارانم بینی ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ی
ڕه‌شپۆش کرد
له‌ڕۆژه‌کانی قات‌و قڕی و
ده‌رکردنمان له فیرده‌وس
بارانم بینی گه‌نم ڕه‌نگ بوون
دایان ده‌کرد
پێم بڵێ تۆ چیت دیوه ؟
له‌کام به‌یانی ته‌م توماندا نیگای
دوو پاساریت کردوه
له‌سه‌ر چڵه ته‌زیوه‌کانی پیره
دارێک
له‌گه‌ڵ وه‌رینی هێشوه ترێکاندا
ده‌نوکیان تێک بئاڵێنن ؟
گوێت له ئاوازی نه‌وره‌سه‌کان
گرتووه له قوڵای ئاسماندا
چه‌ند به تاسه‌وه دواین گۆرانی
مه‌رگ ده‌چڕن ؟
دۆڵفینێکت بینیوه چۆن له‌سه‌ر
سنگی شه‌پۆلێک سه‌ما ده‌کات
تا بزه ببه‌خشێت به لێوی ڕۆحێک ؟
گه‌ڵایه‌کی په‌ناهه‌نده‌ت دیوه
چۆن خۆی حه‌شار داوه له باوه‌شی با دا ؟
په‌لکه زێڕینه‌یه‌کت دیوه چۆن
ئاسمان ده‌نه‌خشێنێ
له نوێ به‌هارێکدا
له‌دوای ده‌رکه‌وتنی پرچی سپی
پیره هه‌تاو ؟
بۆنی خاکێکی سوتاوت کردوه له‌دوای
غه‌دری هه‌وره بروسکه ؟
دۆڵه‌کانی دۆزه‌خت دیوه پڕبن له
بۆنی
چه‌پکه ڕێحانه‌ی لێو ڕه‌ش ؟
گوێت له قرته قرتی ددانه‌کانی
شۆڕه‌بیه‌کی باڵا به‌رز بووه
چۆن ده‌له‌رزێ له به‌یانیه‌کی
شه‌ماڵاویدا ؟
به‌بێ شه‌رم پێم بڵێ تۆ چیت دیوه
پاشان بڕۆ
خۆشه‌ویستم ....
گه‌ر سه‌روه‌تی قارون هه‌بوایه
ده‌م به‌خشی به نیگایه‌کت
گه‌ر عه‌قڵی حه‌کیمم هه‌بوایه
ده‌م گۆڕیه‌وه به ترپه‌یه‌کی دڵت.
ته‌نها ڕۆحێک شک ده‌به‌م
به‌هه‌موو مه‌زاد خانه‌کانی ئه‌م
سه‌رزه‌مینه‌دا ده‌گه‌ڕێم
هه‌رزان فرۆشی ده‌که‌م و
ته‌نها گوڵێکی پێ ده‌کڕم و
ده‌یده‌م له سینه‌ت .
خۆشه‌ویستم ...
به‌چی زمانێک هاوار بکه‌م ؟
له‌م چرکه‌ی پڕ له ته‌نیایه‌دا ڕو
له کوێ بکه‌م ؟
ده‌زانی کۆڵان و دیواره‌کانی ئه‌م
شاره پڕ له نهێنیه‌ش بیرت ده‌که‌ن ؟
ئه‌ی هه‌ناسه ته‌ریوه‌که‌م
ئه‌ی کچه دور له سۆز‌و
دڵڕه‌قه‌که
چه‌ند ئاوازێکی خه‌مگینیت
ده‌یان هێنده‌ش خه‌م ڕه‌وێنی
چه‌ند هه‌ورێکی چڕ‌و پڕ بیت و
دورترین ڕێگا بگریت
ڕۆژێک دا دێت که تامه‌زرۆی بارین
بیت له‌م بیابانه سوتاوه‌ی مندا
ده‌زانم ڕۆژێک دێت بیرم ده‌که‌یت
ڕۆژێک دێت بۆم ده‌گریت
ساتێک دێت بۆم ده‌گه‌ڕێیت
زه‌مه‌نێک دێت خاڵیت له هه‌موو
غرورو ڕقه‌کانت
لێواو لێویت له متمانه‌ی به من
به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه کێ ده‌زانێت من
له کوێم ؟
ببوره خۆشه‌ویستم ئه‌مه دوا
چرکه‌کانی من و تۆیه
ئیتر له‌مه‌ودوا ده‌بێت تۆ بۆمن
بگه‌ڕێیت
ده‌بێت تۆ شه‌وان بێ‌دار بیت و
ئه‌سهرین بڕێژیت
ئیتر من نایه‌مه‌وه
پێم وتیت خۆشه‌ویستم پێم وتیت
له‌دوای سه‌فه‌ر من ده‌بم به
سه‌راب و
هه‌رگیز نامبینیته‌وه
ماڵاوا ئه‌ی ناسکترین شۆخی ئه‌م
دنیایه
ماڵاوا ئه‌ی ته‌ڕترین لێوی ئه‌م
دنیایه
ماڵئاوا ئه‌ی دڵڕه‌قترین کچی ئه‌م
دنیایه
من ئیتر له‌وێم
له جه‌نگه‌ڵه‌که‌م
نامبینیته‌وه
ماڵاوا
سه‌ریاسی01/10/2008
------------------------------------------------------------------
سرودێک بۆ ماچ له ژێر هه‌ناسه‌ی
باراندا
دواجار له‌ته‌نیایدا ده‌مرم
دواجار له‌دواین په‌رده‌ی کۆتایدا
که سه‌ره‌تای نمایشی
شانۆیه‌کی پڕ له شکسته
ده‌بم به تۆ و له تۆدا وون
ده‌بم.
دواجار له‌م کێڵگه‌ی نوره‌دا
خۆمان ڕووت ڕووت ده‌که‌ینه‌وه
باران شه‌رم له ڕووتیمان ده‌کات
نم نم ده‌بارێته سه‌ر جه‌سته‌مان
له‌م کێڵگه‌ی پڕ له نوره‌دا
داهۆڵێک نیه پاساریه‌کان
ته‌ره‌بکات
به‌ڵام گوێبیست چه‌پکه پاساریه‌ک
ده‌مان خه‌وێنێت
.لێره‌دا هێواش هێواش لێوه‌کانمان
ده‌گه‌یه‌نین به‌یه‌ک
یه‌کتری ماچ ده‌که‌ین
کاڵده‌بینه‌وه تا ئه‌و دیو
سنوره‌کانی با
لێوه‌کانم ته‌ڕ ده‌که‌ین به
شیله‌ی کوچه‌کانی ئاو
په‌نجه‌کانمان تێکه‌ڵ به‌یه‌ک
ده‌بن تا ده‌گه‌نه ئاسمانه‌کانی له‌زه‌ت
لێره‌دا له‌م کێڵگه‌ی نوره‌دا هێدی
هێدی
له‌سه‌ر سنگی ته‌ڕی گه‌ڵایه‌ک
ڕاده‌کشێن و
ڕووتی ده‌مان بات بۆ خۆی و به‌ده‌م
عاره‌قی له‌زه‌ته‌وه
نۆته‌کانی ئاوازێک داده‌ڕێژین
ته‌واو خاو ده‌بینه‌وه و ڕه‌نگمان
سورده‌بێته‌وه وه‌ک ده‌نوکی پاساریه‌ک
زه‌مه‌نی تێفکرین و تێڕامان و
نیگاکانه
ده‌بێت تێفکرم له‌ته‌زوه‌کانی لێو
که به‌یه‌ک ده‌گه‌ن
ئه‌و لێوه‌ی به‌ده‌م ناڵینه‌وه
ده‌قریشکێنیت
وه‌ک بالنده‌یه‌کی ده‌م گورگ و
ده‌زریکێنی نامه‌وێیت ئه‌ی مرۆڤه
بێمانکه نامه‌وێیت
ده‌بێت تێڕامێنم له‌و ته‌زوی
ووشانه‌ی که پێم ده‌ڵێیت
ئه‌ی عاشقه لێو ته‌ڕه‌که بێ تۆ
ناژیم
ده‌بێت نیگای ئه‌و ئێوارانه
وه‌نه‌وشه‌یانه بکه‌م
که به‌ئه‌سپای هه‌نگاوه‌کانت هه‌ڵ
ده‌گرت
به نه‌رمی په‌نجه‌کانت لقی
نێرگزه‌کانت ده‌وه‌راندوو
ده‌تووت:
سه‌فه‌رکه‌م یان بگه‌ڕێمه‌وه
دابارێم له ڕۆحتا یان بتسوتێنم
ڕقم لێت بێت یان خۆشم بوێیت...
ئه‌ی هه‌ناسه تامه‌زرۆ به
سه‌فه‌ره دوره‌که
به ئه‌سپای جه‌سته‌ی به ماچ
ته‌ڕم ده‌خه‌مه به‌ر تیشکی هه‌تاو
ئه‌و هه‌تاوه‌ی
که له‌به‌یاندا پێده‌که‌نێ و
له نیوه‌ی ڕۆژدا خۆی بۆ سه‌فه‌ر
ساز ده‌کات و
له ئێواراندا باڵا پۆشه له وون
بوون
ئه‌ی بارانی پڕ له غرورو ئه‌ی کچی
په‌روه‌رده‌ی خه‌یاڵم
جه‌سته‌م هێنده ته‌ڕه له تۆ و
بارگاویم
ده‌که‌وم و هه‌ڵده‌سمه‌وه
وه‌ک منداڵێکی تازه پێگرتو
گاگۆڵکێ ده‌که‌م
منداڵێک خاڵیم له ڕق و
کاڵترم له‌هه‌موو بێمانایه‌ک و
لێواو لێوم له تۆ
ئه‌ی وه‌رزی پڕ له‌سه‌فه‌ر و
ئه‌ی شۆخی دڵ پڕ له ئازارم
ئیدی من بووم به تۆ بڕۆ تا ئه‌و
سنورانه‌ی که سه‌ره‌تایان نیه
هه‌نگاوی ئه‌و رێگایانه ببڕه کا
سه‌ره‌تاو کۆتایان نیه
ده‌ستی چه‌پێک له هه‌ناسه پڕ له
خه‌یاڵه‌کانم بگره و
به‌ر له وون بوونت به باران بڵێ
ماچێکم پێ ببه‌خشێت
له چاوه‌ڕوانی هاتنی سپێده‌یه‌کدا
ڕه‌نگه مه‌رگ پرژێن بێت
ئه‌مشه‌و به‌دیار خه‌یاڵێکی
زگماکه‌وه
له‌ناو کۆڵانه نه‌فامه‌کانی ڕۆح‌دا
به ده‌ستێکی پڕ له چاوه‌ڕوانی
پێشوازیته‌وه
به‌ده‌م پڕکردنی گۆزه‌ی
شه‌رابه‌کانه‌وه
ئه‌و شه‌رابانه‌ی له هه‌نسه‌ی گوڵ
بۆم دروست کردویت
له‌خۆ سازدانی پێشوازیتدا خۆش
خه‌یاڵم.
ئه‌مشه‌و هه‌موو سه‌ر ڕێگاکان پڕ
ده‌که‌م له ناڵه‌ی ده‌ف و
سۆزی شمشاڵ
هه‌موو سینه‌ی خاکه بێبه‌ره‌کان
ده‌هۆنمه‌وه به نوری شه‌معه‌کان
به ماسی گره‌کان ده‌ڵێم به
ده‌نوکیان زه‌ریاکان بهێنن
تا باخچه‌کانی شار پرچیان ته‌رکه‌ن
بۆ پێشوازیت
خۆشه‌ویستم له چاوه‌ڕوانی دیدارتا
بێدارم و سه‌ما ده‌که‌م
خۆش به‌ختم وبه چرپه له‌گه‌ڵ
شنه‌ی شه‌ماڵدا ده‌دوێم
خۆشه‌ویستم جگه له هاتن و
سپیده‌ی دیدار هیچ شتێکی تر نازانم.
سپێده هات و جگه له مه‌رگێکی
ناواده په‌یامێکی تری نه‌بوو...!
زه‌مه‌ن هات و به‌ده‌ر له
له‌گه‌ورێکی پڕ له گریان ئاکامێکی تری نه‌بوو....
هه‌تاو هات و جگه له‌بۆنی
دۆزه‌خێکی ئه‌به‌دی ڕوناکیه‌کی پێ نه‌بوو....
چی قه‌ده‌رێکی به‌ده خۆشه‌ویستم
..؟
هه‌میشه له ژوانی ناکامیه‌کاندا
وه‌رینی پرچی هه‌تاو و
که‌وتنه خواره‌وه‌ی پارچه
ئه‌ستێره دڵ شکاوه‌کان و
ناله‌ی مانگ له ساتی بڕینه‌وه‌ی
جه‌سته‌یدا
له‌گه‌ڵ ئه‌م جه‌سته برینداره‌ی
من یه‌ک ده‌گرنه‌وه ...!
خودایه .....
کێ گوناهی مه‌رگی ئه‌م هه‌موو
کانیه ده‌خاته ئه‌ستۆ ...؟
کێ به‌ره‌ئه‌تی خۆی ده‌کات له
بڕینه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو قه‌د و گه‌لایانه ....؟
چی ده‌ستێکی نه‌گریس بوو ڕێگاکانی
پڕکرد له پشکۆ...؟
کێ تامه‌زرۆ بوو له خوێن
ماسیگره‌کان له‌کاتی برینه‌وه‌ی ده‌نوکیاندا ...؟
کێ بوو ئایه‌ته‌کانی ئاو
شه‌ریعه‌ته‌کانی مێخه‌کی دڕاند....؟
کێ بو کێ خودایه کێ ....؟
چی بێماناییه‌که له ئه‌زه‌لیه‌تی
ئه‌م ئازارانه‌دا خۆی حه‌شار داوا....؟
خۆشه‌ویستم سپێده هات و تۆ
نه‌هاتیت
چی بکه‌م خۆشه‌ویستم چی ؟
چی نزایه‌ک بکه‌م بۆ دیدارت...!
ده‌ست نوێژم له سنگی سه‌حراکان
هه‌ڵگرت
له پرچی سپی زه‌ریاکان به‌رماڵێکم
ڕاخست
سوجده‌م بۆ په‌رستگاکانی عه‌شق برد
ده‌سته‌کانم بۆ ئاسمانی ڕوخسارت
به‌رز کرده‌وه
که‌چی ده‌سته‌کانم پڕ بوون له
خوێن..
خۆم بسمیل کرد له کانیه‌کی سنگ پڕ
له مرواری ویاقوت
ده‌ستنوێژم له دڵۆپه
شه‌ونمه‌کانی به‌یان هه‌ڵگرته‌وه
له پاشماوه‌ی کشانی ئه‌ستێره‌کان
به‌رماڵێکم ڕاخسته‌وه
کڕنوشم بۆ کازێوه برده‌وه
ده‌سته‌کانم به‌ره‌وه قیبله‌ی
چاوه‌کانت به‌رزکرده‌وه
نزای ئاوێته بونی لێوه‌کانم کرد
له‌بری شیله لێوه‌کانم پڕ بوون
له خوێن.
ئای خۆشه‌ویستم له خوا
پاڕامه‌وه‌و ووتم:
خودایه له ته‌نیادا مه‌مسوتێنه
به‌رگه‌ی ئه‌ن هه‌موو فیراقه ناگرم
خودایه له چاوه‌ڕوانیدا
مه‌مکوژه به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌موو شه‌یتانه ناگرم
له‌م وه‌رزی بێ ماچیه‌دا مه‌م
هێڵه‌وه تا لێوه‌کانم ووشک نه‌بنه‌وه
خودایه هه‌نگاوێکم پێ ببه‌خشه تا
له رێگا دوره‌کانی یاردا بمرم
خودایه ئه‌م ته‌نیای و بێ ژوانیه
هێدی هێدی
له‌گه‌ڵ بۆگه‌ن بونی ئه‌م گۆزه
شه‌رابانه‌دا ده‌مکوژیت
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی به‌ته‌نیا
هه‌نگاوه‌کانت ده‌بڕیت
سوێندت بۆ ده‌خۆم:
قه‌سه‌م به‌و به‌تاڵی ئه‌و پرچه‌ت
په‌خشانه له‌سه‌ر ڕوخسارت
قه‌سه‌م به ئێواره سارده‌ی که
من بومه میوانی چاوه‌کانت
سوێند به تامی ئه‌و شیله‌یه‌ی
دێنه ده‌ر له‌سه‌ر لێوانت
قه‌سه‌م به‌و هه‌ناسه په‌مه‌ییه
دێته ده‌ر له گیانت
قه‌سه‌م به نه‌رمی ئه‌و
په‌نجانه‌ی ساڕێژه بۆ زامه‌کانم
سوێند به مه‌ستی ئه‌و ساتانه‌ی
که ده‌مباته‌وه بۆ ژوانێ
سوێنده ده‌خۆم به عه‌شقت وبه
دڵۆپه عاره‌قی دوای چێژی شه‌وانت
به چاوت و به نیگای دوای زه‌رده
په‌ڕی ئێوارانت
خۆشم ده‌وێیت و له دوای ده‌رچونی
ڕۆحیشم چاوه‌ڕوانم
تۆی هاوسه‌فه‌ری ژیانم
تۆ تروسکه‌ی چاوه‌کانمیت و
به‌س تۆی سۆزی گریانی شه‌وانم.
پێشکه‌شه به‌و شۆخه‌ی زه‌مه‌نێکه
له‌نێو ڕۆحمدا میوانه‌و هه‌موو سپێده‌یه‌ک چاوه‌روانم له
په‌نجه‌ره‌ی دڵم بدات و کۆتای به هه‌موو خه‌رابستانه‌کانی ڕۆحم
بهینیت
saryasy@hotmail.co.uk
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
دیدارێکی پڕ گله‌یی-
سه‌ریاسی
من نازانم گله‌ی ئاراسته‌ی کامتان
بکه‌م
دایکم یان نیشتمان
دایه‌گیان
بۆ چرکه‌کانی ژانێکت
نه‌به‌خشیه‌خونچه‌یه‌ک
فرمێسکه‌برینداره‌کانی
پایزه‌شه‌وێکت نه‌سپارده‌کانیه‌کی کوێره‌و بوو
لای لایه‌کی سپێده‌ت نه‌کرد بۆ
ئه‌رخه‌وانی به‌ده‌رگا دارینه‌که‌مان
سۆزی گه‌رمی باوه‌شت بۆ
نه‌کرده‌هاوسه‌فه‌ری شه‌ماڵێکی پاشکه‌وته
دایه‌گیان بم به‌خشه‌له‌م
غوربه‌تستانه‌وه‌ماچت ده‌که‌م
نیشتمان به‌و
هه‌موودڵه‌ڕه‌قه‌ته‌وه
به‌و ره‌شبا تیژ
ڕه‌وه‌شه‌یتانیه‌ته‌وه
نه‌توانی پارچه‌هه‌ڵوه ر‌یوه‌کانی
من له‌تاریکه‌کۆڵانێکتا کۆبکه‌یته‌وه
ئه‌ی نیشتمان ئه‌ی ته‌ڕترین چاوی
ئه‌م هه‌ساره‌نه‌گریسه
له‌هه‌ناسه‌یه‌کی جه‌هه‌نمی خۆتدا
بۆ منیشت نه‌کرده‌قه‌قنه‌س
له‌گه‌ل له‌رینه‌وه‌ی قولای
ڕه‌گێکتا نه‌تکردمه‌ئاسه‌وار
له‌تۆرانی برژانگی شۆخێکتا ئاشنات
نه‌کردم به‌ده‌ربه‌نده‌کانی غه‌در
له‌هه‌لکێشانی ئه‌گریجه‌ی
گه‌وره‌کچێکتا بۆ نه‌تبردم بۆ دارستانه‌کانی پرچ
ئه‌ی خاکی هه‌نجن هه‌نجن کراوم چیت
لێم ده‌ویت
وه‌ک شێر په‌نجه‌له‌ڕیشه‌وه‌هه‌ڵت
ده‌کێشم و سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌یته‌وه
هه‌موو ساتێک له‌جه‌سته‌م وه‌ده‌رت
ده‌نێم و داگیرم ده‌که‌یته‌وه
لێم گه‌ڕێ نیشتمان لێمگه‌ڕی با
هه‌ڵبێم
ئیدی کاتم نیه‌بۆ زۆران بازی
له‌گه‌ڵ قه‌ده‌ره‌به‌ده‌کانی تۆدا
توانای گوێگرتنم نیه‌له‌قریشکه‌ی
کچه‌کانت له‌زه‌مه‌نی سوتاندا
حه‌زم نیه‌له‌ڕاچڵه‌کین له‌کاتی
ده‌ست ڕێژی جه‌لاده‌کانتا
نیگای کانیه‌خنکاوه‌کانت ناکه‌م
له‌وه‌رزه‌کانی قات و قڕیدا
ناتوانم شێوه‌ی ئه‌و
کێڵگه‌گه‌نمانه‌ت بکێشم
که‌ڕه‌وه‌کوله‌کانی دۆزه‌خ
تاڵانیان ده‌که‌ن
ئاخر بۆ نیشتمان بۆ به‌نه‌فره‌تت
کردم
ئه‌و به‌یانیه‌دوا زستانه‌ت
بیره‌چۆن ده‌رت کردم
پێت ده‌وتم خۆفرۆش چونکه ده‌ستم
له‌خوێنی کوشتنی براکانمدا نه‌بوو
نازناوی به‌د ڕه‌وشت پێبه‌خشیم
ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کچه‌کانتم لا پیرۆز بوون
پێت ده‌وتم گورگ
چونکه‌پاساریه‌کانم ده‌په‌رست
پێت ده‌وتم بێهه‌ست له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی گوێم له‌نه‌غمه‌ی قومریه‌کان ده‌گرت
بیرته‌ئه‌ی نیشتمان یان وه‌بیرت
بهێنمه‌وه
ده‌تویست وانه‌کانی شه‌یتان
بڵێمه‌وه
په‌روه‌رده‌ت ده‌کردم له‌سه‌ر
له‌سه‌ر قرتاندنی باڵی کۆتره‌کان
ڕات ده‌هێنام له‌سه‌ر شێواندنی
ئاوازه‌کانی ڕۆح
ده‌تویست له‌بری گووڵ بۆنی خوێن
بکه‌م
له‌بری دروست کردن په‌رتووک
خانه‌کانت داڕمێنم
له‌جێگه‌ی خۆشه‌ویستی تۆوی ڕق
ببه‌خشمه‌وه
نا نیشتمان نا ئیدی من وه‌ک
ڕۆڵه‌به‌وه‌فاکانی تۆ نابم
دره‌خته‌کانی ڕوخسارت ناسوتێنم
جه‌سته‌ت شه‌ڵاڵی خوێن ناکه‌م
له‌دراماکانی شه‌ڕ له‌پێناوی ئاشتیدا
نیشتامن چیتر بۆ ته‌نها ساتێک
له‌په‌نجه‌ره‌ی بیره‌وه‌ریه‌کانت ناده‌م
من وه‌ک تۆ نابم هه‌رگیز
به‌نه‌فره‌تت ناکه‌م
به‌ڵام هێنده‌دورین هیچ بوراقێک
نیه بمانگه‌یه‌نێت به‌یه‌ک
هیچ زه‌مه‌نێک نیه‌له‌ژوانێکدا
ئاشتمان کاته‌وه
جه‌سته‌ی سوتاوی تۆ و رۆحی شێداری
من
هه‌رگیز ئاوێته‌ی یه‌ک نابنه‌وه
لێم گه‌ڕێ نیشتمان چیدی
نایه‌مه‌وه‌ببوره نایه‌مه‌وه
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
دیدارێکی پڕ گله‌یی
من نازانم گله‌ی ئاراسته‌ی کامتان بکه‌م
دایکم یان نیشتمان
دایه گیان
بۆ چرکه‌کانی ژانێکت نه‌به‌خشیه خونچه‌یه‌ک
فرمێسکه برینداره‌کانی پایزه شه‌وێکت نه‌سپارده
کانیه‌کی کوێره‌و بوو
لای لایه‌کی سپێده‌ت نه‌کرد بۆ ئه‌رخه‌وانی به
ده‌رگا دارینه‌که‌مان
سۆزی گه‌رمی باوه‌شت بۆ نه‌کرده هاوسه‌فه‌ری
شه‌ماڵێکی پاشکه‌وته
دایه گیان بم به‌خشه له‌م غوربه‌تستانه‌وه ماچت
ده‌که‌م
نیشتمان به‌و هه‌موودڵه ڕه‌قه‌ته‌وه
به‌و ره‌شبا تیژ ڕه‌وه شه‌یتانیه‌ته‌وه
نه‌توانی پارچه هه‌ڵوه ر‌یوه‌کانی من له تاریکه
کۆڵانێکتا کۆبکه‌یته‌وه
ئه‌ی نیشتمان ئه‌ی ته‌ڕترین چاوی ئه‌م هه‌ساره
نه‌گریسه
له هه‌ناسه‌یه‌کی جه‌هه‌نمی خۆتدا بۆ منیشت
نه‌کرده قه‌قنه‌س
له‌گه‌ل له‌رینه‌وه‌ی قولای ڕه‌گێکتا نه‌تکردمه
ئاسه‌وار
له تۆرانی برژانگی شۆخێکتا ئاشنات نه‌کردم به
ده‌ربه‌نده‌کانی غه‌در
له‌هه‌لکێشانی ئه‌گریجه‌ی گه‌وره کچێکتا بۆ
نه‌تبردم بۆ دارستانه‌کانی پرچ
ئه‌ی خاکی هه‌نجن هه‌نجن کراوم چیت لێم ده‌ویت
وه‌ک شێر په‌نجه له ڕیشه‌وه هه‌ڵت ده‌کێشم و
سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌یته‌وه
هه‌موو ساتێک له جه‌سته‌م وه‌ده‌رت ده‌نێم و
داگیرم ده‌که‌یته‌وه
لێم گه‌ڕێ نیشتمان لێمگه‌ڕی با هه‌ڵبێم
ئیدی کاتم نیه بۆ زۆران بازی له‌گه‌ڵ قه‌ده‌ره
به‌ده‌کانی تۆدا
توانای گوێگرتنم نیه له قریشکه‌ی کچه‌کانت له
زه‌مه‌نی سوتاندا
حه‌زم نیه له ڕاچڵه‌کین له‌کاتی ده‌ست ڕێژی
جه‌لاده‌کانتا
نیگای کانیه خنکاوه‌کانت ناکه‌م له‌وه‌رزه‌کانی
قات و قڕیدا
ناتوانم شێوه‌ی ئه‌و کێڵگه گه‌نمانه‌ت بکێشم
که ڕه‌وه کوله‌کانی دۆزه‌خ تاڵانیان ده‌که‌ن
ئاخر بۆ نیشتمان بۆ به‌نه‌فره‌تت کردم
ئه‌و به‌یانیه دوا زستانه‌ت بیره چۆن ده‌رت کردم
پێت ده‌وتم خۆفرۆش چونکه ده‌ستم له‌خوێنی کوشتنی
براکانمدا نه‌بوو
نازناوی به‌د ڕه‌وشت پێبه‌خشیم ته‌نها له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی کچه‌کانتم لا پیرۆز بوون
پێت ده‌وتم گورگ چونکه پاساریه‌کانم ده‌په‌رست
پێت ده‌وتم بێهه‌ست له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوێم
له‌نه‌غمه‌ی قومریه‌کان ده‌گرت
بیرته ئه‌ی نیشتمان یان وه‌بیرت بهێنمه‌وه
ده‌تویست وانه‌کانی شه‌یتان بڵێمه‌وه
په‌روه‌رده‌ت ده‌کردم له‌سه‌ر له‌سه‌ر قرتاندنی
باڵی کۆتره‌کان
ڕات ده‌هێنام له‌سه‌ر شێواندنی ئاوازه‌کانی ڕۆح
ده‌تویست له‌بری گووڵ بۆنی خوێن بکه‌م
له‌بری دروست کردن په‌رتووک خانه‌کانت داڕمێنم
له‌جێگه‌ی خۆشه‌ویستی تۆوی ڕق ببه‌خشمه‌وه
نا نیشتمان نا ئیدی من وه‌ک ڕۆڵه به‌وه‌فاکانی تۆ
نابم
دره‌خته‌کانی ڕوخسارت ناسوتێنم
جه‌سته‌ت شه‌ڵاڵی خوێن ناکه‌م له دراماکانی شه‌ڕ
له پێناوی ئاشتیدا
نیشتامن چیتر بۆ ته‌نها ساتێک له په‌نجه‌ره‌ی
بیره‌وه‌ریه‌کانت ناده‌م
من وه‌ک تۆ نابم هه‌رگیز به نه‌فره‌تت ناکه‌م
به‌ڵام هێنده دورین هیچ بوراقێک نیه
بمانگه‌یه‌نێت به‌یه‌ک
هیچ زه‌مه‌نێک نیه له ژوانێکدا ئاشتمان کاته‌وه
جه‌سته‌ی سوتاوی تۆ و رۆحی شێداری من
هه‌رگیز ئاوێته‌ی یه‌ک نابنه‌وه
لێم گه‌ڕێ نیشتمان چیدی نایه‌مه‌وه ببوره
نایه‌مه‌وه
-----------------------------
سێبه‌ره‌کانی مه‌نفا
ئه‌م قه‌ده‌ره بۆ کوێم ده‌بات
هه‌ناسه توڕه‌کانی با به‌ره‌و کام دورگه ڕاپێچم
ده‌کات
له نێو نه‌غمه‌کانی سوبحده‌وم و
قریشکه‌کانی غروبدا
کام هه‌وری سپی دێت و
له‌ڕێژنه‌یه‌کی شه‌رمندا
ئه‌م خه‌ره‌نده‌م پاراو ده‌کات
ئه‌م هه‌نگاوانه به‌ره‌و کوێ هه‌ڵدێنیت
به‌ره‌و کام مه‌نفام ده‌به‌یت
ده‌سته له‌رزۆک و ماندوه‌کانی من
چی سۆزێکی تیا نه‌ماوه
به‌رگه‌ی شه‌ڕێکی تر ناگرێت
هاوڕێم..
جه‌سته‌م زۆر له‌وه ماندو تره
به‌رگه‌ی نوکی تیری ئه‌برۆکانت بگرێ
دڵم زۆر له‌وه ساناتره
که له هه‌ڕه‌شه‌ی فیراقێکی تردا نه‌مرێت
چاوه‌کانم هێنده ماندون
له‌پاشماوه‌ی کشانی ئه‌ستێره‌یه‌کدا
ناتوانن مه‌مله‌که‌تێک بخولقێنن
ڕۆحم هێنده شه‌که‌ته
توانای چنین گوڵێکی نیه له تیشکی هه‌تاو
ئاخ ئه‌م مه‌نفایه بۆ کۆتای نایه‌ت هاورێم
سێبه‌رێک به‌دی ناکه‌م
تا ئاره‌قی ماندوێتی تیا فێنک بکه‌مه‌وه
ئاسمانێک نابینم تا ماچی لێوی تریفه‌یه‌ک بکه‌م
ڕێچکه‌یه‌ک نادۆزمه‌وه تا هه‌واڵی تۆ له کاروان
چیه‌کان بپرسم
ڕاهیبێک نیه تا له ئینجیڵێکدا مژگێنی هاتنه‌وه‌ی
تۆم بداتێ
موسایه‌ک نیه گۆچانێکم بداتێ بۆ ئه‌م چه‌مانه‌وه‌م
تا شوێن پێکانی تۆی پێ هه‌ڵگرم
په‌ریزاده‌یه‌ک نیه فه‌راغه‌کانی تۆم بۆ
پڕکاته‌وه
هاوڕێم ئه‌م مه‌نفایه‌م بێ کۆتایه
به‌چرپه‌یه‌ک خۆشه‌ویستی خۆتم بۆ به‌یان که
به ترپه‌یه‌ک تامه‌زرۆبونی خۆتم بۆ گه‌رانه‌وه
ئاشکراکه
به‌نهێنی شه‌ویكدا بۆنی سێوێکم بۆ بنێره تا
مه‌ستبم
ئه‌م بێده‌نگیه‌ت تا که‌ی خۆشه‌ویستم تاکه‌ی؟
له له‌رینه‌وه‌ی ووشه‌یه‌کدا فێرم که چۆن ئه‌م
پێوه‌ندانه‌ی مه‌نفایه بپچڕێنم
چۆن به‌رماڵه شڕه‌که‌ی دایکم ڕاخه‌م و نزای
گه‌ڕانه‌وه‌ت له خوا بکه‌م
چیبکه‌م تا دوا پێکی باوکم بدزم و مه‌ستانه تربم
بۆ دیدارت
چۆن وا له دڵ بکه‌م له له‌رینه‌وه‌یه‌کدا ئه‌م
مه‌نفایه خاپورکه‌م
چۆن ئه‌م شه‌قامه سه‌حرایه پڕکه‌مه‌وه له
ئه‌رخه‌وان
خۆشه‌ویستم گه‌ر تۆم لابیت
منداڵێکی ڕوتی بێ پۆشاکم و له‌هه‌موو دنیا
به‌خته‌وه‌ر ترم
ده‌رۆزه چییه‌کی برسیم له‌هه‌موو پاشاکان دنیا به
سامانترم
نامۆترین روخساری ئه‌م جیهانه‌م و له هه‌موو
مرۆڤه‌کان شادترم
-------------------------------------------------------------------------------------
سه‌فه‌ری حه‌زه‌کانم
تامه‌زرۆ بوون بۆ وه‌رزی زستان
تامه‌زرۆ بوونمه بۆ گوێگرتن له خرمه‌کانی باران
شێتییه بۆ ئه‌و شه‌ڕانه‌ی
که‌له‌سه‌ربانی ماڵه دارینه‌که‌م ده‌یکات
له‌دارستان
ئه‌ی هه‌ور
چیدی له نیشتمانه‌کانی دارستان دا مه‌که
ڕقه‌کانی خۆت به درزی سه‌ربانه‌کانم مه‌ڕێژه
چونکه هه‌رگیز تێر نابم له جوانیت
هۆگربوونم بۆ چراکان
گه‌یاندینی تیشکه‌کانی حه‌قیقه‌ته به
جه‌نگه‌ڵه‌کانی رۆح
پاک بوونه‌وه‌ی هه‌موو ده‌ربه‌نده‌کانه له
دڕنده‌کان
داڕمانی به‌ربه‌سته‌کانی ترسه
بۆ ڕزگار بوون له بچووکی و شه‌رم
وه‌رینی به‌فر له وه‌رزه‌کانی شه‌خته‌دا
حه‌زکردنمه بۆ پیاسه‌یه‌کی ده‌م به‌یان
به ڕۆخی ده‌ریا ڕه‌شه‌کاندا
له‌سه‌ر سنگی خاکه هه‌ڵتۆقیوه‌کاندا
گوزه‌ر کردن به تیشکه سوره‌کانی غروبدا
حه‌زێکه بۆ کولانه‌وه‌ی برینه‌کانی جه‌سته
بۆ ساڕ‌ێژ بوونی شوین برینی ئه‌و خه‌نجه‌رانه‌یه
له‌گه‌ڵ هاوڕێ نه‌یاره‌کانمدا
که بڕیاری ڕێکه‌وتنمانه له‌سه‌ر شه‌ڕه سپیه‌کانی
ووشه
له‌ژێر ده‌واری عه‌قڵدا
شاگه‌شکه بوونم بۆ شه‌قه‌ی باڵه‌کانم
ده‌روازه‌یه‌که بۆ ئازاد بوونم له کۆیلایه‌تی
یاسا زۆر ملێکان
که‌له‌سه‌ره‌تای منداڵیمدا پێیانه‌وه گرێدام
نیگا کردنی هه‌موو جوانیه‌کانه له قوڵای
ئاسمانه‌وه
جه‌نجاڵبوونمه به کێشانی تابلۆکانی گه‌ڵا
ڕه‌نگاڵه‌یه‌کانه‌وه
دیوێکی تری بینیه بۆ خاکه شین و به‌یاره‌کان
وێنه‌گرتنی گه‌مه‌ی دۆڵفینه‌کانه له ده‌ریا
ئه‌رخه‌وانیه‌کانی خه‌یاڵدا
ڕاهاتنی ڕۆشتنی په‌نگوینه‌کانه
له زه‌مه‌نی داره ڕۆی دار کونکه‌ره‌کاندا
ئه‌ی زه‌مه‌ن
له‌گه‌ڵ فڕکردنی پێکێکدا
له‌ساتی گڕتێبه‌ردانی سیگارێکدا
له‌گه‌ڵ خرمه‌ی ئه‌و نمه بارانه‌ی له په‌نجه‌ره‌ی
ژووره تاریکه‌که‌م ده‌دات
له‌ساتی ترسی گه‌ڵای دره‌ختی باخچه‌که‌مدا له با
له نێو گرمه‌ی ده‌ف و هاڕه‌ی زریزه‌کاندا
له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌یجور و یه‌ڵدایه‌دا
بمبه‌ره‌وه بۆ نیشتمانی
قوربانی تۆزی ڕێگه‌ت بم
ئاشنامه‌که‌ره‌وه به‌سێبه‌ری ژوانه‌کانی
نالی بۆ حه‌بیبه
تینوێتیم بشکێنه له لێوی کارێزه‌کانی
دێوانه بۆ شه‌م
بمکه باخه‌وانی ئه‌و دار سێوه‌ی
که له‌فیرده‌وستدا له خشته‌یان بردم و وه‌ده‌ر
نرام
فێری بڕینه‌وه‌ی ئه‌و دار هه‌ناره‌م بکه
که ئالانیان پێ ژه‌هر خوارد کرد
بمکه فریشته ته ئه‌و نه‌فره‌تیه وه‌ده‌رنێم
له‌مه زارگه‌ی شیرین و فه‌رهادا یه
ئه‌ی زه‌مه‌ن
حه‌زمه پڕ به‌گه‌رو هاوار که‌م له پێده‌شتی شاری
گوڵه‌وه‌و
بڵێم
ئه‌ی ئاسمانی ئه‌م ئه‌وینه پڕخرۆشه‌ی من
ئه‌ی فریاد ڕه‌سی ئه‌م جه‌سته پڕ له ئاگره‌ی من
ده‌ی وه‌ره جارێک بتبینم و چاوه‌کانم پڕکه
له‌نور
------------------------------------------------------------
تۆ به‌س ته‌نها تۆ
من له‌ودیوو په‌نجه‌ره شکاوه‌کانی
رۆحه‌وه بۆت ده‌گه‌ڕێم
تۆش له‌نێو له پاشماوه‌ی ئاوێنه
هه‌ڵوه‌ریوه‌کاندا
سه‌رمه‌ستیت
ئیدی مانایه‌ک نیه بۆ بوون بێ تۆ
له‌زه‌تێک نیه بۆ ماچ
تروسکاییه‌ک نیه بۆ بینین
ده‌روازه‌یه‌ک نیه بۆ با
لوتکه‌یه‌ک نیه بۆ کازێوه
ئاهێک نیه بۆ سه‌بوری
وه‌ره له‌نێو ئه‌به‌دیه‌تدا
ئاشنام که به عه‌شقه ناکامه‌کان
وه‌ره له‌نێو هه‌ناسه
په‌مه‌یه‌کاندا
|