
ئابی
هواكنز كه كارمه‌ندی پرسگه‌ی یه‌كێك له میوانخانه‌كانی وڵاتی
به‌ریتانیایه هه‌رگیز رۆژێك له‌رۆژان به‌بیریدا نه‌ده‌هات كه
بكه‌وێته ناو رووداوێكی ئاوا سه‌یروسه‌مه‌ره‌وه.
ئابی ده‌گێڕێته‌وه: له‌یه‌كێك له‌و به‌یانیانه‌ی كه به‌ره‌و
میوانخانه‌كه ده‌ڕۆیشتم هه‌ستم كرد شتێك له‌ناو سنگمدا
ده‌جوڵێته‌وه، منیش وامزانی له‌رزه‌ی لێدانی مۆبایله‌كه‌مه
له‌ناو گیرفانی چاكه‌ته‌كه‌مدا، به‌ڵام له‌كاتێكدا كه
گه‌یشتمه میوانخانه‌كه‌و دواتر بۆ نان خواردن چوومه كافتریای
میوانخانه‌كه جارێكی تر جووڵه‌یه‌كی نائاسایی سنگمی
له‌رانده‌وه‌و هه‌ستمكرد شتێكی نامۆ له‌ناو سوخمه‌كه‌مدایه،
كاتێك سه‌یرمكرد بینیم كه‌وا شه‌مشه‌مه‌كوێره‌یه‌كی بچوك
له‌ناو سوخمه‌كه‌مدایه‌و زیندووه‌و به‌بینینی زۆر ترسام.
ئابی وتیشی: ئه‌و به‌یانیه زۆر به‌خێرایی سوخمه‌كه‌م
له‌به‌ركرد به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و شه‌مشه‌مه كوێره‌م نه‌بینی.
شایانی باسه شه‌مشه‌مه كوێره به‌بچوكی، به‌قۆناغی متبووندا
تێده‌په‌ڕێت كه له‌و قۆناغه‌دا جموجۆڵی زۆرناكات هه‌ر بۆیه
ئابی هه‌ستی پێنه‌كردبوو كه وا خۆی له‌ناو سوخمه‌كه‌یدا
شاردۆته‌وه.
|