|
پرنسیسه
مۆمه‌کان تا ئه‌م چرکه‌یه‌ش،
ڕازین ده‌سته پیره‌کانم ڕۆشنیان کا و
ئه‌وان به من ئه‌ڵێن
به‌رده چه‌خماخی ئه‌شکه‌وتی گیانمان
به‌ڵام یه‌کێک له‌و مۆمانه..
ئه‌ڵێ جنۆکه‌ی عه‌رشی عه‌شق....من خۆم
ڕۆشنام
هه‌ر تاقێکی کتێبه‌کانت تاریکه
خوێنه‌ره‌کانت ئه‌مبینن...خۆم
چاویلکه‌که‌می تیام
سیاڕۆژ....2008
- - - - - - - - -
- - - - - - - - - - - - - - -- - - - - - - - - - - - - -
جه‌مسه‌ره سه‌رخۆشه‌کان
کاتێک کچێک ئه‌خوێنمه‌وه،
کوڕان.. وه‌سفی ئه‌م زمانه‌م،، تێکه‌ڵی
خوێنیان ئه‌بێت و
شیعر ئاوێته‌ی ده‌رمانی گوناه ئه‌که‌ن.
کاتێک ڕه‌فتاری کوڕێکیش،
ئه‌خه‌مه سه‌ر په‌ڕڕه‌ی حیکایه‌ت بۆ
کچان
کچان ئۆکسجینی خوایان ،،، لێ ئه‌بێت به
کۆکایین و
له نێو درۆی نوسه‌رێكا
سه‌ما ئه‌که‌ن.
سیاڕۆژ...2008 |