|
ووڵات
له چاوما به...
ئه‌م ده‌ربه‌نده‌ت پێ نابڕرێت
گواره‌سووره‌کانت ئه‌درێنه ده‌ست
برژانگی چه‌ته‌کان....!
له‌چاومابه.....
به ته‌نیایی ئه‌م ووڵاته‌ت پێنابڕرێ
ماچه‌کانت به‌سه‌ر ته‌لی دڕکاوی
ئه‌م سنوره‌دا ئه‌ڕژێن
له چاومابه...
بێ ته‌ڕڕایی گلێنه‌ی من سه‌ربه‌خۆیی نابینی
من ووڵاتێک ئه‌بینم کز....کز
تیشکی له چاوم ئه‌دات وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆیه
ئه‌و ووڵاته‌ش سیسه‌می دواڕۆژی
پێک گه‌شتنی من و .......
.تۆیه..........
|