|

خۆشم ئه‌وێن...!
خۆشـــــم ئه‌وێن ئه‌و وپیتانه‌ی ناوی تۆیان پێـــک هێنـــاوه
ئــه‌و گژ و گیا‌و دار و به‌رده‌ی،جه‌ستـــه‌ی تۆیان داپۆشـاوه
خۆشــــم ئــه‌وێت ئه‌و چیایــه‌ی پاڵاوتـــه‌و ڕه‌گی کانیـاوه
ئه‌و شاخه‌ی جێـژوانی هه‌ڵۆ و هه‌وارگه‌ی زه‌رده‌ی هه‌تاوه
خۆشــم ئه‌ویت ئه‌و پێنووسـه‌ی وه‌سفی جوانیتی کێشاوه
ئه‌و چه‌که‌پیرۆزه‌ی شه‌ره‌ف،پێشمـه‌رگه‌ت له‌شانــی داوه
خۆشـــم ئه‌وێن ئه‌و هه‌ورانـــه‌ی جار جار بارانیان هێنــــاوه
ئــه‌و په‌لکـه‌زێڕینــه‌ی که‌وا له ئاسمـــانگت هه‌ڵقــه‌ی داوه
خۆشم ئه‌وێن چیاکانـــی ســـــاره‌وه‌ن و به‌مــــۆ و شــاوه
ئـه‌و شاخ و باخ و جه‌نگه‌ڵـــه،ئه‌و هـــه‌موو ڕووبـار و ئــــاوه
خۆشـــــم ئه‌وێن خۆشم ئه‌وێن ئه‌وانه‌شه که‌لای تۆ بـاوه
خۆشــــــم ئه‌وێن ئه‌و وپیتــانه‌ی ناوی تۆیان پێک هێنـــاوه...!
عارف عه‌زیزی،سوید
1/1/2009
دابڕان...!
که ڕۆیشتی و به‌جێت هێشتم
ئی دی زانیم
دوادیداره.
جارێکی که ، ناگه‌مه‌وه
به گوڵه‌کانی ئه‌م به‌هاره..!
*** *** ***
که ڕۆیشتی،
ساته‌کانی بندیواری
کۆنه که‌مپ، م هاتنه‌وه یاد،
مه‌لی خه‌یاڵ هه‌ڵی گرتم
به‌ره و بێستوون !
بۆ دیتنی ڕه‌مزی ئه‌شق و
خۆشه‌ویستی.
به‌ره و مه‌را !
بۆ ڕێشتنی چه‌ن دڵۆپێ
فرمێسکی سوور
له سه‌ر گڵکۆی پاکی فه‌رهاد...!
28/12/2007 سوئێد (سترێنگینس)
ده‌ریای خۆشه‌ویستی *** *** *** له یه‌که‌م ساڵی غوربه‌تیم هه‌تا ئه‌مڕۆ که‌شتی دڵم له‌نێو ده‌ریای خۆشه‌ویستیت خۆی. به‌ده‌م بای ئه‌شقه‌وه‌دا * * * له‌یه‌که‌م ساڵی غوربه‌تیم هه‌تا ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر دوندی چیای ئه‌شقدا له‌ژێر داری خۆشه‌ویستیت به‌ڕۆژانه سه‌یری جوانی خۆرم ده‌کرد له‌ئاوێنه‌ی ڕوخساری خۆردا تۆم ده‌بینی. * * * ئازیزه‌که‌م کاتێ که ڕۆژ ئاوا ده‌بوو مه‌لی شه‌وگار شاباڵی ئه‌دایه به‌ر هه‌تاو ئاسمان ئه‌بوو به‌شه‌وه زه‌نگ ! زه‌ویی داماو ئه‌بوو به‌تاریکستانێ. ئه‌ستێره‌کان هه‌ر هه‌موویان له په‌ناهگایه‌کی تاریک دووشدامابوو چاوه‌ڕوانی ڕووناکی هه‌تاویان ده‌کرد منیش تریفه‌ی ڕووخساری تۆ! * * *
تریفه ده‌رکه‌وت چۆن تریفه‌یه‌ک تریفه‌ی جووتێ مانگی چوارده گه‌ش و بێ گه‌رد وه‌ک ئاوی مه‌نگ نه‌م ده‌زانی کامیان مانگ بوو کامه‌یان تۆ به‌ڵام هه‌ردووم خۆش ده‌ویستن. * * * باوه‌ڕبکه نازداره‌که‌م ئه‌ی شاباڵی مه‌لی ئاوات و ژیانم ئه‌ی جوانترین گوڵی باخی نیشتمانم خۆشه‌ویستیت وای لێکردم ئه‌ستێره و مانگ ، ده‌ریا و هه‌تاو. زه‌ویی و ئاسمان. هه‌مووجیهانم خۆش بویه...! له‌پاش چه‌ن سات و چرکه‌یه‌ک *** *** ***
|