|

به ته‌نیا هه‌ر خۆم .. منی میلله‌ت
له سه‌ر ڕێی دوژمن
ده‌چم له حه‌مرین ده‌وه‌ستم
ده‌ست له که‌س و
چاو له که‌س و
ڕه‌حمیش له که‌س
ناپارێزین
ئه‌وه‌ی دڕکی سه‌ر ڕێمان بێ
هه‌ر له‌وێ
خوێنی ده‌ڕێژین
شه‌ڕ هاتۆته ..
به‌ر ده‌رگامان
ئه‌گه‌ر نه‌یکه‌ین
شه‌ڕ ده‌گاته سه‌ر سه‌ربان و..
ناو جێگامان
هه‌ر له‌وێوه
له سنوری پڕ له فرمێسك و خوێنه‌وه
تا قوڵای دڵی خاکم
تا قودسی زه‌رده‌شت په‌رستان
تا ئاگره‌که‌ی بابه گوڕگوڕ
ئێمه‌ی پیر و ..
ئێمه‌ی لاو و.. ئێمه‌ی منداڵ
له به ر پێیان
ده‌بین به دڕك.. ده‌بین به مین
که‌رکوك ئاسا..
ده‌بین به گڕ...
ئه‌رکان
08.07.24-23
سنوور و گڕ
که‌رکوك..
شارێکی کورد یه‌و
جێی ناهێڵم..
گه‌ر بزانم له‌وێدا خوێنم ده‌ڕێژرێ
جێی ناهێڵم..
گه‌ر بزانم له‌وێدا مێشکم ده‌پژێ
یه‌که.. یه‌که‌ی به‌ردی
سه‌ر شه‌قامه‌کانی ..
ڕه‌حیماوا و شۆڕجه
ده‌که‌مه چه‌کی ده‌ستم
گه‌ر دێن له گه‌ڵماندا وه‌رن
گه‌ر ناشیه‌ن..
شه‌ونمی ماچ
تۆزێ دڵت فراوان بێ
..ژیان
پێنج و دوو ڕۆژێکه
با ئه‌م شه‌و
ببمه میوانت
من شه‌ونمی ماچم پێیه
بۆسه‌ر
..
گوڵی گۆنای جوانت
ئه‌م شه‌و هاتووم
تاڵه تاڵه‌ی زوڵفه‌کانت
به په‌نجه‌کانم دابێنم
هاتووم
..
ئه‌م شه‌و نیازم وایه
خۆم نه‌خه‌وم
هاتووم
..
ئه‌م شه‌و نیازم وایه
تا په‌پوله‌ی چاوه‌کانت
له یه‌ك ده‌نێی
وه‌ك منداڵێ
بتلاوێنم
ئه‌رکان
زکرێ
سه‌رت بنێره سه‌ر سنگم
با ماندوێتی
له هێلانه‌ی له‌شم ده‌رچێ
سه‌ودای ڕووانینی جوانیتم
زۆر حه‌ز ده‌که‌م
تینوێتیم
له ماچت بشکێ
ئه‌م شه‌وو
مه‌لی ده‌ست و په‌نجه‌م
له هێلانه‌ی قژتا
بنوێ
سه‌رنج بده‌م
تا ئه‌توانم ، تا ڕووناکی
لهچاوومایه
هه‌تا سه‌رنج
توانای سه‌رنجدانی
تیایه
ته‌مه‌ن ئه‌م شه‌وو
رێگام ده‌دا
که له‌جوانی تۆ بڕوانم
که ڕۆژ هه‌ڵهات
کێ ده‌زانێ
ڕۆژێکی تر ته‌مه‌ن
ده‌بێته میوانم
با چاوانت
قیبله‌گام بێ
هه‌ر له وێدا چۆك دابده‌م
له سه‌ر قژی
ره‌ش و جوانت
به‌رماڵی نوێژم
دابخه‌م
ببمه ده‌روێشی جوانی تۆ
له‌خانه‌قای چاوه‌کانتا
زکر بکه‌م
زکرێ
دووربێ له ناوی خوا
ته‌نیا هه‌ر ناوی
تۆ ببه‌م
ئه‌رکان
لانه‌ی خه‌م
دڵت پڕ قوڵپی گریانه و
فرمێسکێ به چاووتا
نایه
په‌شیمانی له‌وه‌ی کردت
په‌شیمانیش دادت
نایا
پیم نه‌ووتی
مه‌ڕۆ ،ڕۆشتن
پهشیمانیتی له‌دووایه
هیچ هه‌وارێ نات گرێته خۆی
جێی تۆ له دڵی مندایه
دڵم مه‌نزڵگای جوانیته
ته‌نها له‌وێ
ئارام ده‌گری
ئه‌گه‌ر رۆژێ
له من دوور بی
بۆ گه‌ڕانه‌وه
باڵ ده‌گری
لانه‌ی خه‌مت
جێ بهێڵه
وه‌ره‌وه بۆ ئه‌م ئه‌وینه
تۆ چیت داوه
له‌و گریانه
لای من ژینت
پێکه‌نینه
چ عه‌شقێك بوو
له‌وه زیاتر ناتدوێنم
ئیتر دڵم
ناده‌م به تۆ
دڵم ناکه‌م به قوربانی
بۆ په‌یمان و
گفتی درۆ
ئاماده نیم
من ژیانم
ته‌نها له گه‌ڵ خه‌م به ڕێکهم
له عه‌شقتدا بتوێمهوهو..
دانیشم
ده‌ست له ئه‌ژنۆ که‌م
بۆ کام عه‌شقه‌ی
تۆ بسوتێم
کام پهیمانهت
بردۆته سه‌ر
ده پێم بڵێ..
جگه له خۆ بای بونت
چ ووشه‌یه‌ك
له زاری تۆ
هاتۆته ده‌ر !..
چه‌ند جار
فرمێسکم بۆ سڕیت
چه‌ند جار
له ئامێزم گرتی
چه‌ند جار
ماچی لێوت کردم
چه‌ند جار
ماچی لێوم کردی
له عه‌شقدا توامه‌وه و ..
له عه‌شقمدا وه‌ك و..
ڕه‌نگی خۆشه‌ویستی
هه‌ڵم گرتی
له‌بیرت چوو
پێت ده‌وتم..
خۆشه‌ویستیت مۆمی شه‌وانمه
له دوای زه‌رده‌ی
خۆرئاوابون
که چاوو
ڕوناکی لێبڕا
ئتر هانا بۆ تۆ دێنم
ئه‌ی بۆ ئاوا دڵت گۆڕا
له دڵتدا
چ عه‌شقێك بوو
چ هه‌ستێك بوو
له شه‌و و ڕۆژێکدا دۆڕا
کام ده‌سته بوو
گه‌رمتر بێ
له ده‌ستی من
کام هه‌سته بوو
ناسك تر بێ
له‌هه‌ستی من
له بیرت دێ
چه‌ند جار خۆم کرد ..
به قوربانت
له به‌ر هه‌یوانی عه‌شقتدا
چه‌ند شیعرم کرد..
به میوانت
دڵنیام له‌وه‌ی که ئێستاش
ئه‌و که‌سه‌ی
تۆ خۆشت ده‌وێ
وه‌ك ئه‌و شیعرانه‌ی بۆم نوسیت
له به‌ر هه‌یوانی عه‌شقتدا
بێ‌ناز خه‌وی لێ ئه‌که‌وێ
ئه‌رکان
|