| ئاراز شاد |
|
|
|
|
من ئاراز شاد له فینله‌ند, به خۆشحاڵیه‌وه دواشیعری خۆم کرده دیاری بۆ ماڵپه‌ڕی لێزان و هه‌موو خوێنه‌رو ئازیزانی ماڵپه‌ڕه‌که‌تان, هیوادارم ببێته مایه‌ی ره‌زامه‌ندی و سود به‌خشین بۆ هه‌موو لایه‌ک. هاوڕێیان ئازارێکی کاریگه‌ر له دلمدایه! جا ویستم به کۆپله شیعرێک ته‌عبیر له ده‌رونم بکه‌م. ڕێگایه‌کی تر شک نابه‌م بۆیه به زمانی شیعر گوزارشت له سته‌م و ئه‌شکه‌نجه‌ی عه‌شق ده‌که‌م بیرۆکه‌ی ئه‌و شیعره چیرۆکی خۆشه‌ویستی منه له‌گه‌ڵ کچێک که‌به ناڕاستگۆیی منی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند و گه‌یاندمیه لوتکه‌ی عاشق بوون, دواتریش خیانه‌تی لێم کرد. ئه‌و زوڵم و تاوانه‌ی ئه‌و کچه له منی کرد له هیچ کوڕێک نه‌کراوه، لێ ئێستاش که گره‌نتی ئه‌وه بدات درۆ و خیانه‌تم له‌گه‌ڵ ناکات ئاماده‌م ڕۆژێکی نوێی له‌گه‌ڵ ده‌ست پێ بکه‌م. دوا وته‌م ئه‌وه‌یه هیچ شتێک له ئازاری خیانه‌ت کاریگه‌ر تر نیه. وه زانایه‌ک ده‌ڵێت> هه‌موو ژنێکی جوان ڕاستگۆ‌و پاک نیه، به‌ڵام هه‌موو ئافره‌تێکی ڕاستۆ پاک و جوانه. وه زانایه‌کی تر ده‌ڵێت> ویژدان ڕێگه‌ت پێئه‌دا درۆ و تاوانی گه‌وره بکه‌ی به‌س هه‌رگیز ڕێگه‌ت پێنادات ئیسڕاحه‌ت بکه‌ی. منیش لێره‌وه به‌و که‌سه ده‌ڵێم ئه‌گه‌رئه‌و په‌نده به‌نرخه‌ت خوێنده‌وه و هه‌تا ئێستا هه‌ستت نه‌کردووه که تاوان باری ئه‌وا ئێستا خۆت تاقی بکه‌وه و به هێمنی و قوڵی بیر بکه‌وه که بۆت ده‌رکه‌وت له دڵ و ده‌رونه‌وه ئاسوده نیت و ئیسڕاحه‌ت ناکه‌یت ئه‌وه ده‌لیلی ئه‌وه‌یه تاوانت ئه‌نجام داوه.
|
Lezan Barznji
نەرویج
Phone: 004790806647
Email: info@lezan.net
Web: www.Lezan.Net