|

دیســـــــــــان شــــــــەوهات
دیسان شەو هات ئازارى رووحم بدات
بویە فرمێسکم وەختە چاوانم کۆر ئەکات
چى بوو ئەم ئازارە تۆ بۆ منت جێ هێشت
هەموو ساتێکم لە ژیان مردن ئەچێژیت
بۆ کێ سکاڵاى ئازارى دڵم خۆم کەم
کەسێک نییەئەمرو گێوبیست بێت بۆ خەم
هەر ئەڵێم ئاخ لە تەنهایى وبێدارى شەوان
بو َهەندێ زەردە خەنەیەو بۆ هەندێ ژان
سەیرە بیر لە منى عاشق ناکەیتەوە
وتم تۆ پڕ لە وەفاى منت بیر ناچێتەوە
هەموو شەوێک یادگارییەکانت ئەخێونمەوە
شەوێک یادگارى خەم شەوێکش .........
ئێستا نازانم ژیان بۆ من ئەبێت چى بێت
گەریار لەمن دوور بێت وسۆزێکى نەبێت
ئیتر شەو بۆ ئازارى جەستەم نەدات
گەر مرۆڤێک بم بە عەشقى تۆ دڵم لێ بدات
ئازاد شکور
ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it
07707551679TEL
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بگەڕێوە
بگەڕێوە واهەست ئەکەم پەشیمانى
ڕاستە زوڵمت زۆرە بەڵام تۆ یادگارێکى ولەلامى
داوام لى مەکە ولیم مەپاڕێوە.
هەرگیز دڵم نایات بیرت بێنمەوە
ئێستا ورە گوڵم وەک جارى جاران
با بونت کەم دیسان وەک کوڵى بەهاران
کوڵم ئەوەى بەسەرچو چى تڕ یادى ناکەین
بەڵین ئەدەین قەت رۆژانى رەش نویى نەکەین
ڕاستە دوورى ماڵ وێرانیە
لە هەمان کات ساتێکەو بۆ یادگارییە
ئەمشەو هەموو مۆمەکانم هەڵ ئەکەم
چوونکە دەمێکە تاریکە شەوانى ماڵەکەم
وەر وەک بول بولیک لەسەر دارى عەشقم
دەمیکە لە نەغمەى خوشەویستى دابراوم
دەورە ساتێک لە ناو ژیانى عەشق بژیین
دەمیکە خوشیم لى قەدەغە کراوە
بە دیدارت شادم کە گوڵم
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پشیمانى
نەکەى رۆژى هەنا بەى بۆ دڵى پر لە ژانم
هەرگێز رێگات نادەم مەگەر بەخۆم نەزانم
ئەزانم دڵت مەستە بەسەختى ئازارەکانم
دڵنیاشم کە ئەلیت من عاشقى وەک تۆناناسم
***************
راستە تاکۆ ئەمرۆش هەر خۆشم ئەویى
بەس دڵنیا بە سبەى ئەلیم برو نامەویى
وانەزانى خوشم ئەویى ئیترتووى هەموو ژیانم
عەشقیک پر لە خەم بیت من لەژیر پى دائەنیم
*********************
نەکەى رۆژانیک دڵ خۆش بی وساتیک پى بکەنى
گەر ئەمروت خۆشى بیت سبەى ئەبیت زۆر بگرى
وانەزانى عەشق تەنها ووشەیەو بڵى خۆشم ئەویى
عەشق ئاگریکە گەر هەڵەکەى پیى ئەسوتی
********************
بزانە عەشقت چى بە سەر هاووردم
بەگیان هەم بە دل من مردووم
هەڵە بووم کاتێک ووتم تووى خۆشەویستم
نەمزانى بوساتیکش بیرناکەیت لە هەستم
********************
ئیتر بە چى جوریک دیتەوە وەک جارى جاران
پەشیمانى داوت نادات چونکە دڵى منت دووران
هەرگێز جیگات نادەم بژیتەوە لە ناو دڵم
زۆر پرسیارم کرد لە توو نەتبو هێچ وڵام -------------------------------------------------------------------------------------------------------- وهەرخۆشم ئەوێى
بە چی ووشەیەک بڵێم خۆشم ئەوێى
بە دڵ
بە چاو
بە ناخ
هێشتا هەست ئەکەم بۆ تۆ کەمە
شەوان یادکارییەکانت چراى ڕووناکى ژوورەکەمە
تکات لێ دەکەم
لێت ئەپاڕێمەوە
مەی کوژێنەوە
مەم خنکێنە لە ناو دەریاى فرمێسکى خەمەکانم
دڵکەم زۆر ناسکە و زۆر بێ تاقتە
بو بێ ڕەحمى ئەدرکێنى
کە لە ناخەوە بێ ڕەحم نیت
من ئەزانم تۆ هەموو دونیات خۆش ئەوێت
هەموو دونیاش تۆى خۆش ئەوێت
با من ببم بە فیداى خۆشى تۆ
سەر بەرزم لە پێناو خوشەویستى تۆ
گەر مردنم خۆشێ هەتاى بێت بۆ تۆ
کۆچى خۆم زۆر خۆش ئەوێت
بممرێنە بۆ خۆشى خۆت
پیم خۆشە
دل گێر نیم لێت
جونکە مردینشم بۆت هەرخوشەویستیە
وهەرخۆشم ئەوێى
لە رۆژنامەى دالەهو وئاسوى گەرمیان بلاوکراوەتەوە
|