ئه‌ویش ده‌ڵێت:
باوه‌گیان! ئه‌وه چۆله‌كه‌یه
.. پاش
ماوه‌یه‌كی تر لێی ده‌پرسێته‌وه : كوڕم ئه‌وه چییه ؟
به
سه‌رسوڕمانه‌وه كوڕه‌كه پێی ده‌ڵێ: ئه‌وه چۆله‌كه‌یه
پاش چه‌ند
چركه‌یه‌كی تر جارێكی ترلێی ده‌پرسێ كوڕم ئه‌وه چییه؟
ئه‌ویش
بهتووڕهییهكهوه ده‌ڵێت: ئه‌وه چۆللللللهكككككككهییییییییه
ماوه‌یه‌كی تری
به‌سه‌را تێده‌په‌ڕێ و باوكه له‌كوڕه‌كه‌ی ده‌پرسێت: كوره‌م! ئه‌وه
چییه
ئه‌ویش تا هێزی
تیا ده‌بێت به‌سه‌ر باوكیا ده‌نه‌ڕێنێ و پێی ده‌ڵێت: ئه‌وه بۆ حاڵی
نابیت؟؟ ئه‌وه چۆلـــلـــل..ه‌كه‌یه
باوكه‌ش هیچ
ناڵێ هه‌ڵده‌ستێ و ده‌ڕوات، كوڕه لێی ده‌پرسێ: ئه‌وه بۆ كوێ ده‌چیت؟
ئه‌ویش ده‌ڵێت:
تا ژوره‌كه‌ی خۆم ده‌ڕۆم و ئێستا دێمه‌وه
له‌وسه‌ر كه
دێته‌وه ده‌فته‌رێكی یاداشتی خۆی دێنێ و ده‌یداته ده‌ست كوڕه‌كه‌ی و
پێی ده‌ڵێ: كوڕم! ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بخوێنه‌ره‌وه..
كوڕه‌كه
دهیخۆێنێتهوه نووسراوه:
ئه‌مڕۆ كوڕه
گه‌وره‌كه‌م كه پێی نایه سێ ساڵه‌وه پێكه‌وه له‌ناو باخچهكهمانا
دانیشتبووین، چۆله‌كه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ممانا نیشته‌وه‌و كوڕه‌كه‌م بیست
ویه‌ك جار لێی پرسیم: باوه !ئه‌وه چییه؟
منیش جار له‌دوای
جار به‌رووی خۆشه‌وه وهلاَمم ده‌دایه‌وه‌و ده‌مگوت: كوڕم! ئه‌وه
چۆله‌كه‌یه
!!له دواییدا
گرتمه باوه‌ش و ئه‌ملاو لام ماچ كرد و ده‌ستمان به پێكه‌نین كرد
كاتێ كوڕه‌كه‌ی
ئه‌م یاداشته ده‌خوێنێته‌وه ئاره‌قی شه‌رمه‌ساری ده‌رده‌دات و
ئه‌ملاولا وسه‌ری باوكی ماچ ده‌كات وداوای لێ بوردنی لێ ده‌كات