|
نزای دووری
هه‌موو ڕۆژێ هێدی هێدی
به‌ره‌وو کانی چاوو له ڕێم و ئه‌که‌ومه ڕێ
له حه‌شمه‌ت چاوه‌ڕوانی
ئه‌و شه‌ماڵه‌مم ئاخۆ که‌ی بێ
هه‌ڵ بکات و هه‌واڵێکی تۆم بۆ بێنێ..!!..
*
* *
ئێوارانی هه‌موو به‌هارێ
کاتێ باران ، نم‌نم ده‌بارێ
ڕوو له ئاسمان،'' تکا ده‌که‌م''
تۆ بڵێی ئه‌و هه‌وره پڕ بارانه
توینێتی یه‌کجاریم بشکێنێ.؟.
* * *
هه‌موو شه‌وێ ده‌س به دوعا
سه‌ر هه‌ڵ ده‌بڕم بۆ لایی یه‌زدان
ئه‌ڵێم به ڵکوو مانگ و ئه‌ستێره‌کان
شێوه‌وو ڕوخساری تۆم بۆ بێنێ..!!..
* * *
دڵخوازه‌که‌م ئه‌ی بۆ نایه‌ی
هه‌ر وه‌کوو مانگ خۆت بنوێنی
له باتی شه‌ماڵ
به ده‌ستی خۆت نامه بێنی‌و
له جێی باران
لێیوه‌کانت ببارێنیو
بۆ هه‌تاییو چاوه‌ڕوانی
توینێتی یه‌کجاریم بشکێنی..!!..
*
* *
ئه‌زیزه‌که‌م
هێنده له‌گه‌ڵ ڕووحما ئاوێته بووی...
ئه‌گه‌ر ڕۆژێ له‌م مه‌نفایا
تروسکایی تۆ ده‌رکه‌وێ
هه‌رگیز په‌نا
نه بۆ شه‌ماڵ
نه بۆ باران
نه بۆ ئاسمان... نابه‌م
به مه‌به‌ستی هیچیان
په‌یوه‌ست نابم
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د
geshbir@hotmail.com
11.04 .07 |