|
هەڵبەست سەلاح گروپى (موزیکى کورد)ى دامەزراند |
 |
|
گروپى موزیکى کورد بەسەرپەرشتى موزیک ژەن هەڵبەست سەلاح لە شارى هەولێر
دامەزرا، سەبارەت بە دامەزراندنى گروپى موزیکى ((کورد)) هونەرمەند(
هەڵبەست سەلاح) تایبەت ڕاى گەیاند: بۆخزمەت کردنى زیاترى هونەرى کوردى
لەگەڵ چەندین موزیکژەنى بە تواناى کورد بە مەبەستى زیاتر خزمەت گەیاندن
بە ڕەووتى هونەرى گۆرانى و موزیکى کوردى بەستایل و شێوازێکى زانستى
هونەریانە ئەم گروپەمان دامەزراند، ئەم گروپە پێکهاتووە لە چەند موزیک
ژەنى بەتوانا، هەروەها لە باڵەخانەیەکى تایبەت کار وچالاکیەکان بەرێوە
دەبەین، سەبارەت بەچالاکیەکانى هونەرمەندى ناوبراو ڕاى گەیاند: ئەم
گروپە چەندین چالاکى بۆ هونەرمەندانى ناوەوە و دەرەوەى کوردستان لەرووى
کۆنسێرت وئاهەنگ و تۆمار کردنى دەنگ لە ستۆدیۆ کان و پرۆگرامى هونەریی
لە کەناڵە ئاسمانیەکان ئەنجام داوە، هەروەها لە ئایندەیەکى زۆر نزیک
چەندین کار و چالاکى جۆراو جۆر ئەنجام دەدەین، جێگاى ئاماژە پێدانە ئەم
گروپە سەر بەوەزارەتى ڕۆشنبیرى حکومەتى هەرێمى کوردستانە ومۆڵەتى ڕەسمى
لە لایان وەزارەتى ناوبراو پێدراوە. |
|
رێکەوت سەلام
Rekawt_presss@hotmail.com |
|
|
|
|
|
| | |