| مامۆستا عەزیز بەرزنجی |
|
|
|
|
12.02.ڕۆژی دایکان لەناکاوا کەمن زانیم وائەمڕۆڕۆژی دایکانە کە من دایکم نیە قوربان لەگەڵ کێ بکەم جەژنانە لە گۆڕەکەشی زۆر دوورم لەدووری ولەغەریبیانە بەگوڕفرمێسکم دێنە خواربەبێ تۆمە کە من گیانە بەڵام ئێوەبەقوربانتان تائێستاکە ماوەدایکتان بڕۆن دەست لەملانیان بکەن چەپکە گوڵیان پێشکەش بکەن پاش دوعاوداوای لێ بووردن بەگوڕدەستەکانیان ماچ کەن
چارەنووس لەوەتی من هەم خۆشیم نەدیوە لەدڵی من شادی زوو هەڵفڕیوە هەرچی خەفەتە لە هەرجێگایەک ئەو خەمە بەسەرمندا باریوە باسی ئاهەنگ وشاییم بۆدەکەن دەپرسم بۆ من هیچم نەدیوە پێم دەڵێن بەخت وچارەی تۆ وایە ئەوەی شادیە لە تۆ تۆرایە چەندم ناخۆشی لە دڵ چەسپیوە بەسەرهاتی من هیچ کەس نەیدیوە شوکرو ستایش بۆ خودا دەکەم لەوەش خراپتر هەیەو نەمدیوە دابڕان ودووری ودەردی غەریبی چارەنووسم بوون هەموویم دیوە
خۆزگە کە داوا دەکەم خۆزگەشم وایە لەوسەری ساڵەتۆم لا بوایە تەمەنی کورتم هێندەی نەمایە تیری بێ تۆیی لە دڵمی دایە هیواو ئومێدی خەڵکان هەزارە هی من هەر یەکە شادبم ئەوجارە گەر لەلام نەبی ئەوشەووساتە هەڵ ناکەم بێ تۆمەرگم ئاواتە
دڵەی بەدکار... دەبەسسە ئەی دڵەی بەدکار لەبۆهێندە ستەمکاری لەپایزدایە ژینی من تۆش هەر بە هیوای بەهاری نەبوو ڕۆژێ بپرسی لێـم بۆچی والەخۆ بێزاری لە نێو دڕک و دەوەن دامە تۆش عشقی گوڵ وگوڵزاری ئەمن شارەزای دەورانم ڕاست و دروست نابێ کاری
دەبڕۆبەسسە دڵە بەسسە.. دەبڕۆبەسسە دڵەبەسسە کوا بێ گوناهوتاوانی بووی بە کۆسپەی تەمەنی من چەندە بەفێڵی نەمزانی
دەبڕۆ بەسسە دڵە بەسسەکوابێ گوناهو تاوانی...
هەمووڕۆژێ هەمووشەوێ هەموو ساتێ لێرەو لەوێ دڵ پڕلە زام چاو بەگریان هەستیش بەبێ تۆناسرەوێ
دەبڕۆ بەسسە دڵە بەسسەکوابێ گوناهو تاوانی...
گیرۆدەی عشقی وات کردم شەکەت بووم لەڕێگای مردم ئێ خۆ دوژمنت نەبووم من بێوەفا بۆ وات لێ کردم دەبڕۆ بەسسە دڵە بەسسەکوابێ گوناهو تاوانی...
دەپێم بڵێ باوانەکەم چی بووتاوان وگوناهم دەست بە دووعاو پاڕانەوەم قەت بێ خەم نەژی لە ئاهم
دەبڕۆ بەسسە دڵە بەسسەکوابێ گوناهو تاوانی...
وەتەن.. وەتەن خاکت لەسەر چاوم نەڵێ ی نامرێ لە پێناوم هەرلەسەرپشتی لانکدا... لەبۆتۆقوربان کراوم وەتەن توخوالێم مەترسە من کەپەروەردەی ئەو خاکەم لەت لەتم کەن بم کوژن قەت قەت دیلی قەبووڵ ناکەم با شەهیدبم لەپێناوت بۆ سەربەستی خاک و ئاوت پەیمانێکە من کردومە لە گۆڕیش وون نەکەم ناوت وەتەن توخوا وام تێنەگەی قەت تۆم لەیاد چێتەوە گەرخودا دەستم بدا ناحەزانت پەت دەکەم دەیخەمە ژێر پێمەوە
شەڕاب شەرابم قەت نە نۆشیبوو لەبەر شێخی وتەسەوفدا بەڵام کە تووشی عشقت بووم زۆرم نۆشی لەڕووی تۆدا هەی ڕووزەردی زەمیرت بی بۆچی هێندەت دەرخواردم دا کە وات کرد مەست وسەرخۆش بم هەتا ماوم لە ژینمدا گەڕام گشت مەی ومەیخانە ئەوەی هەبوو لەشارمدا نەبووئەو بۆن وئەو تامە بۆئەودەردەی لە کاسەمدا دەبگەڕێوە بەقوربانت با ببمە پیری مەیخانە
با هەر بەمەستی بمێنم لە باخ وڕەزی سینەتدا
عشق دڵم لێ ی داوە من بۆتۆکەچی بەدەردم نازانی هەزاران جاربکەن لۆمەم بڵێ ی دڵ دەڵێم ڕوح هانی کەتووشی عشقی تۆ هاتم بەختی من بوو کە وای هانی کە بەندی داوی زولفت بووم خودا دەیزانێ نەمزانی کە ئەو دڵەم گیرۆدەت بوومەیکوژە وا بە ئاسانی ئەگەرلە تاوی تۆبمرم پاش مەرگم نەڵێی نەمزانی مەحاڵە ژینی من بێ تۆبەخۆشت زۆر چاک دەیزانی ئەگەرمردم وڕۆیشتم پیشان نەدەی پەشیمانی تا ماوم لوطفی خێرت بێ بمدەرێ تەنیا پەیمانێ ژینم لەگەڵ تۆ پەیوەستە بە ئاشکراو بە پەنهانی دەبەسسەئەو جەوری عشقە بەسەرچووتەمەنی فانی
کوردستانەکەم... قوربانی شارەکانت بم ڕۆحم کوردستانەکەم هەولێرجێگای بەچکەشێران ئەی شارە دێرینەکەم شاری هەڵمەت وقوربانی سلێمانی دیدەکەم دڵ وقودسی کوردستانم بوکەکەم کەرکوکەکەم دهۆک وزاخۆی د ەلالم ڕوناهی دووچاوەکەم سەردەشت ومهابادو ،سابڵاغ وبۆکانەکەم قامیشلۆودیاربەکرو ،ماردین وباطمانەکەم من کەخاوەن ئێوەمە حەزلەئاڵای وڵات دەکەم
هەولێرەکەم... شارەکەم هەولێرەکەم،هەولێرەکەم خۆزگەئەتبینی لە سوچێ من لەدوریت چی دەکەم هێندە دڵ گیروغەریبم ناتوانم باسی بکەم بەڵکووسەبووریم بدا تەنیا ڕوولە خودادەکەم مەڵبەندی بەچکەشێرانم شارەکەم هەولێرەکەم وانەزانی من لەدوریت قەت مەیلی سەفابکەم هێندە بەرزی تۆ لەلای من ،بێ تۆ وا زاری دەکەم نیەچاوێ من ببینێ کەبەبێ تۆ چی دەکەم سوێندم بەقەڵاومنارە ،بێ تۆقەت خۆشی نەکەم تا نێمەوەسەر خاکەکەت حەزبەسێ پێ ی نەکەم ئەی لانەی ڕۆژی تەنگانە شارەکەم هەولێرەکەم برینی قووڵی شەهیدان ڕۆحەکەم هەولێرەکەم داڵدەی نەوای غەریبانی مەسکەنم هەولێرەکەم بێشکەوباخچەی دلێرانی ئەی شارە دێرینەکەم پشت وپەنای شۆڕشگێڕان هۆلاکۆبەزێنەکەم قوتابخانەی کوردایەتی شاخە نەڕووخاوەکەم
دە بەسسە دڵ... |
Lezan Barznji
نەرویج
Phone: 004790806647
Email: info@lezan.net
Web: www.Lezan.Net