|
دووشەممە, 20 شوبات 2012 22:58 |
|
توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای كردووە پیاوان نەخۆشیی دڵیان لە باوكیانەوە بۆ دەگوازرێتەوە و دەتوانن بەهۆی كرۆمۆسۆمی یوەوە بیگوازنەوە بۆ منداڵەكانیان.ئێزگەی بی بی سی بڵاوی كردەوە كە توێژەرانی زانكۆی لیستەر بۆیان دەركەوتووە پاشماوەی كرۆمۆسۆمی یو كە پیاوان لە باوكیانەوە وەری دەگرن، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ بە رێژەی 50 لەسەد زیاد دەكات.لە نێو هەر 5 پیاوی بەریتانیدا یەكێكیان ئەو كرۆمۆسۆمەی بۆ گوازراوەتەوە.زاناكان سەرنجی ئەوەیان دا كە مەترسی بۆماوەییەكە لەگەڵ هەندێك هۆكاری تردا مەترسی زیاتر لەسەر دڵ و بەرزبوونەوەی رێژەی كۆلیسترۆڵ زیاد دەكەن.زاناكان دەڵێن پیاوان بەر لە ژنان تووشی نەخۆشی دڵ دەبن، چونكە مەترسی ئەو نەخۆشییە لە تەمەنی 40 ساڵیدا لە سەر پیاوان بریتییە لە هەر دوو پیاو یەكێك، كەچی لە ژنان مەترسییەكە لە 3 ژندا یەكێكە.شێوازی ژیانی وەك جگەرەكێشان، هەروەها بەرزبوونەوەی فشاری خوێن هۆكاری سەرەكین بۆ سەرهەڵدانی ئەو نەخۆشییە، بەڵام توێژینەوەكە دەریخستووە كە كرۆمۆسۆمی یو لەوانەیە رۆڵی گەورەی هەبێت لە تووشبوون بە نەخۆشی خوێنبەری تاجی كە جۆرێكی تایبەتە لە نەخۆشییەكانی دڵ و ساڵانە هەزاران كەس لە بەریتانیا دەكوژێت.ماسیجی تۆماسزۆسكی پزیشكی پسپۆری توێژینەوەكە گوتی پزیشكان هەمیشە دەڵێن پەیوەندی لە نێوان كرۆمۆسۆمی یو نێرایەتی و پیتاندنەوە هەیە، بەڵام ئەم توێژینەوەیە دەریدەخات كە ئەو كرۆمۆسۆمە پەیوەندی بە نەخۆشی دڵیشەوە هەیە.سەرچاوە: بی بی سی
 |