Friday, May 18, 2012

:Artist Catalog
A | B | C | D | E | F | G | H | I | J | K | L | M | N | O | P | Q | R | S | T | U | V | W | X | Y | Z


لێزان نێت له‌ فه‌یسبووک - Lezan.Net On Facebook

بابه‌ته‌کان  >  بابه‌تی هه‌مه‌ڕه‌نگ  >  سەرەتای مانگی داهاتوو ئایپادێكی نوێ دەكەوێتە بازاڕەوە

سەرەتای مانگی داهاتوو ئایپادێكی نوێ دەكەوێتە بازاڕەوە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
دەنگ دان یا خەمڵاندنی ئەندامان: / 0
خراپباشترین 
دووشەممە, 20 شوبات 2012 23:02

 

http://www.techwow.com/wp-content/uploads/2010/12/New-iPad-Planned-to-Be-Launched-by-Mid-2011.jpgسەرچاوەكان ئاشكرایان كرد كۆمپانیای ئەپڵ لە سەرەتای مانگی داهاتوودا كۆمپیوتەری نوێی تابلۆیی خۆی لە زنجیرەی كۆمپیوتەرەكانی ئایپاد دەخاتە بازارەوە.

زانراوە كە ئەپڵ ساڵانە بەرهەمی نوێی خۆی دەخاتە بازاڕەوە و لە ئاداری رابردوودا ئایپاد 2ی خستە بازاڕەوە. لەبەرئەوە ئەوەی كە سەرچاوەكان قسەی لەبارەوە دەكەن سەبارەت بە خستنەڕووی ئایپادێكی نوێ تەواو هاوتایە لەگەڵ رێچكەی كۆمپانیای ناوبراو لە خستنە رووی بەرهەمەكانیدا.

رۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی لە زاری سەرچاوەكانی گواستەوە كە دوای هەفتەیەك یان دوو هەفتە لە ئاشكراكردنی، كۆمپیوتەرە نوێیەكە دەخرێتە بازاڕەوە.

پێشتر هەندێك سەرچاوەی نافەرمی وێنەی فۆتۆگرافی بەرگی پشتەوەی ئایپادە نوێیەكان بڵاوكردەوە و ئەو وێنانە دووپاتی ئەوە دەكەنەوە كە دەنگۆی دروستكردنی ئایپاد 3 راستە.

وێڕای ئەوەش شرۆڤەكاران پێیان وایە ئەوە بەڵگەی حاشاهەڵنەگر نییە لەسەر ئەوەی ئایپاد 3 بەرهەم دەهێنرێ بەو نزیكانە و بە دوری نازانن ئەو وێنەیە درۆ بێت.

ماڵپەری زی فێرگی تەكنەلۆجی لە سەرچاوەی ئاگاداری گواستەوە كە بەرهەمە نوێیەكەی ئایپاد شاشەیەكی زۆر روونتر لەوەی ئێستای هەیە و ئەستوورییەكەی ملیمەترێكی تر زیادی كردووە لە چاو ئایپاد 2.

ماڵپەری ریبیر لابز كە وێنەی ئایپادە نوێیەكەی بڵاو كردووەتەوە دەڵێ: دیزانینی كۆمپیوتەرە نوێیەكە جوانتر و ئەوەش وایكردووە پاترییەكەی گەورەتر بێت.

سەرچاوە: ئیلاف

بڵاوکردنه‌وه‌له‌ :

جاری خوێندراوه‌: 131
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy
 

په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوبه‌ری لێزان نیت

Lezan Barznji

نەرویج

Phone: 004790806647

Email: info@lezan.net

Web: www.Lezan.Net