|
له
ئه‌مستردام ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی کورد (میدیا) باشترین یاریزانی
کورد خه‌ڵات ده‌کات |
|
 |
|
ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی کورد (میدیا)
ڕۆژانى شه‌مه و یه‌كشه‌مه ڕێکەوتى
6-7/6/2009
له ئه‌مسته‌ردامی پایته‌ختی هۆڵه‌ندا
گه‌نجانی کورد به‌شداری مۆندیالی (جامی جیهانی تۆپی پێ)ی
ئه‌مسته‌ردامیان کرد. شایه‌نی باسه گه‌نجانی کورد توانیان
به‌ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێکی فراوان له ڕه‌وه‌ندی کوردی و هانده‌ری
وه‌رزشی پله‌ی سێیه‌م به‌ده‌ست بێنن. له‌میانی ئه‌م خوله
سه‌رکه‌وتووه تواندرا له‌به‌رده‌م زوومی کامیرای ڕۆژنامه‌نووسان
یاریزانه کورده‌کان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنن و له‌هه‌ریه‌ك له
(سۆماڵیا، نێپاڵ، ئیسپانیا، ئیسرایل، چین، به‌لجیکا) ببه‌نه‌وه.
به‌داخه‌وه له دوا یاری له گۆڕه‌پانی ژماره (یه‌ك) به‌رامبه‌ر به
(سورینام) که له‌کۆتایدا یه‌که‌می خۆله‌که بوون، نه‌تواندرا
سه‌رکه‌وتن تۆمار بکه‌ن. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هانده‌رانی کورد توانیان
به‌شێوازێکی تر سه‌رکه‌وتنێکی شایسته بۆخۆیان تۆمار بکه‌ن، دیاره
ئه‌م یاریه به‌شێوازێکی زیندی له که‌ناڵی (ئاته‌ی فایف)ی
ئه‌مسته‌ردام په‌خش ده‌کرا و ئاڵای کوردستان له‌شاشه‌کان
ده‌گه‌شایه‌وه و دوور و نزیک گوێبیستی ناوی کوردستان ده‌بوون و
گه‌نجان و دایکان و باوکانی ئاماده‌بوو گڕوتینێکی که‌م وێنه‌یان دابوه
یاریه‌کان و سه‌رنجی ته‌واوی ڕۆژنامه‌نووسه‌کانیشیان بۆ خۆیان
ڕاکێشابوو. خه‌ڵاتی باشترین یایزانی کورد له‌م مۆندیاله درا به
یاریزان (کوردۆ مه‌حه‌مه‌د)، ئه‌م خه‌ڵاته له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی
گه‌نجانی کورد (میدیا) له هۆڵه‌ندا ئاماده‌کرابوو و ڕاهێنه‌ری
گڕوپه‌که (په‌یته‌ر) که به‌ڕه‌گه‌ز هۆڵه‌ندیه ئه‌م یاریزانه
کورده‌ی وه‌کو یاریزانێکی پڕۆفیشیۆنێڵ وه‌سف کرد و به یاریزانی ئه‌م
ساڵی هه‌ڵبژارد. (کوردۆ مه‌حه‌مه‌د) له‌لان خۆیه‌وه سوپاسی
ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی کورد (میدیا) له هۆڵه‌ندا کرد و ئه‌م خه‌ڵات
کردنه‌ی به‌هه‌نگاوێکی پۆزه‌تیف ناوبرد و هیوای خواست به به‌رده‌وام
گه‌نجانی به‌هره‌مه‌ند به‌سه‌ربکرێنه‌وه. له‌لایه‌کی تر (هۆزان فه‌همی
تۆفیق) یاریزان و یه‌کێك له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گڕوپه‌که به‌ناوی
یاریزانه‌کان سوپاسی ڕێکخراوی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی کوردیان کرد بۆ
پشتگیری و هاوکاری کردنیان له‌هه‌موو ڕوێکه‌وه. له‌به‌رامبه‌ردا
(به‌ختیار به‌کر) لێپسراوی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی کورد (میدیا) له
هۆڵه‌ندا و کارگێڕی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کان
به‌ڵێنیدا که له‌داهاتوو له ڕێگای لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی کوردستان و
وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵی کاری باشتریان
بۆ بدات و ده‌نگیان بگه‌یه‌نێته شوێنی مه‌به‌ست و لایه‌ن
په‌یوه‌ندیدار. |
|
 |
|
 |
|
 |
|
 |
|
 |
|
|
|
|
|
| | |