بۆ
به‌شداریكردن
له‌پاڵه‌وانێتی
نه‌ته‌وه بێ
ده‌وڵه‌ته‌كان
كه به"ڤیڤا"
ناسراوه‌و
بڕیاره
له‌كۆتایی
مانگی
داهاتوو
له‌شاری
میلانۆی
ئیتاڵیا
ئه‌نجامبدرێت،
له‌لایه‌ن
ده‌سته‌ی
ڕاهێنه‌رایه‌تیه‌وه
پێكهاته‌ی
هه‌ڵبژارده‌ی
تۆپی پێی
كوردستان
ئاشكراكرا.
پێكهاته‌كه
كه 22
یاریزانی
تیپی
یانه‌كانی
كوردستانی
له‌خۆگرتووه
پێك هاتووه
له‌مانه‌ی
خواره‌وه:
ئه‌حمه‌د
شكور
مه‌ردان(هه‌ولێر)-
غه‌فور
عوسمان ساڵح-
محه‌مه‌د
حه‌مه‌خان
حه‌مه‌ره‌زا-
هه‌ردی
سیامه‌ند
تاهیر-بێستوون
ئه‌كره‌م-كارزان
عه‌بدوڵلاَ
عه‌بدولقادر(بروسك)-
سه‌ردار عادل
حوسێن-
عه‌لی
عه‌زیز
تاهیر-
ئه‌حمه‌د
محه‌مه‌د
مه‌حمود(ئارارات)-
مسته‌فا كامل
مه‌جید-
بورهان
عه‌بدولكه‌ریم
مه‌حمود(سلێمانی)-
عه‌بدولحه‌ق
ئیسماعیل
حه‌سه‌ن-
سه‌باح
حه‌سیب
وه‌لی-
پرسیار
عه‌بدولره‌زا
ساڵح- كارساز
محه‌مه‌د
عه‌زیز(سیروانی
نوێ)-
ئامانج
عومه‌ر
فه‌قێ
ره‌شید(پ.سلێمانی)-
فه‌رهاد سدیق
محه‌مه‌د
سه‌لیم(پێرس)-
وه‌لید یاسین
محه‌مه‌دئه‌مین(هه‌ندرێن)-
ئیبراهیم
عه‌باس
زه‌فار-
چۆمان عومه‌ر
ئه‌حمه‌د(سه‌وره)-
سواش قادر
عه‌لۆ-
ڕه‌مزی
ساڵح(كه‌ركوك).
ستافی مه‌شقی
هه‌ڵبژارده‌که‌ش
پێكهاتون له
راهێنه‌ر
عیماد قادر
راهێنه‌ری
یانه‌ی
سه‌وره،
له‌گه‌ڵ دو
یاریده‌ده‌ر،
دڵشاد
مه‌عروفی
راهێنه‌ری
یانه‌ی
بروسك‌و
رزگار عه‌لی
راهێنه‌ری
یانه‌ی
سیروانی نوێ
له‌لایه‌كی
دیكه‌وه
سكرتێری
یه‌كێتی تۆپی
پێی كوردستان
سه‌لام حوسێن
به (ئه‌سوات
ئه‌لعێراق)ی
راگه‌یاند: "به
فه‌رمی
داوامان له
یانه‌كانی
هه‌ولێر‌و
دهۆك کردبو
یاریزانی
ئاست
به‌رزمان بۆ
بنێرن،
به‌ڵام
وادیاره به
هۆی
به‌شدارییكردنیان
له خولی
یانه
نایابه‌كانی
عێراق، ئه‌و
دو یانه‌یه
ئاماده‌نین
رێگه به
یاریزانه‌كانیان
بده‌ن بۆ
هه‌ڵبژارده‌ی
كوردستان
یاری بكه‌ن".
ئاماژه‌ی
به‌وه‌شکرد،
له
پێكهاته‌كه‌دا
یه‌ك
یاریزانی
یانه‌ی
هه‌ولێری
تێدایه كه
ئه‌حمه‌د
شوكره، كه
ئه‌ویش له
تیپی خولی
كوردستانی
یانه‌كه‌دایه،
هه‌روه‌ها
یه‌ك
یاریزانی
دهۆك كه
ئازاد
ئه‌حمه‌د بو،
بۆ
پێكهاته‌كه
بانگهێشتكرابو،
به‌ڵام داوای
لێبوردنی
كردوه، به
هۆی ئه‌وه‌ی
تاقیكردنه‌وه‌ی
خوێندنی
هه‌یه،
هاوکات
شه‌ممه‌ی
داهاتو
تیپه‌كه
ده‌ست به
مه‌شقه‌كانی
ده‌كات‌و خۆی
بۆ
پاڵه‌وانیه‌تیی
ڤیڤا ئاماده
بكات.
جێی
ئاماژه‌یه
له
پاڵه‌وانیه‌تیی
سێیه‌می
ڤیڤادا، كه
بۆ
هه‌ڵبژارده‌ی
نه‌ته‌وه بێ
وڵاته‌كانه‌و
له شاری
میلانۆی
ئیتاڵی له
22 تا 27ی
حوزه‌یرانی
داهاتو
ئه‌نجام
ده‌رێت،
هه‌ڵبژارده‌ی
كوردستان له
گروپی
یه‌كه‌مدایه
شانبه‌شانی
هه‌ڵبژارده‌كانی
هه‌رێمی
پادانیا‌و
هه‌رێمی
ئۆكتاینا
یاری ده‌كات.
گروپی
دوه‌مییش له
هه‌ڵبژارده‌ی
هه‌رێمه‌كانی
سامیلاند‌و
پرۆڤینس و
گۆزۆ
پێكهاتوه.
هه‌ڵبژارده‌ی
كوردستان بۆ
جاری
چواره‌مه
پێكده‌هێنرێت،
جاری یه‌كه‌م
له ساڵی
2005 بۆ
سازدانی
چه‌ند
یارییه‌كی
دۆستانه له
وڵاتی كۆریای
باشور
تیپه‌كه
ئاماده‌كرا و
له‌لایه‌ن
راهێنه‌ر
عه‌بدوڵڵا
مه‌حمود
سه‌رپه‌رشتی
كرا، له
مانگی تشرینی
یه‌كه‌می
هه‌مان ساڵدا
تیپه‌كه
سه‌ردانی
كۆریای
باشوری كرد.
جاری دوه‌میش
بۆ
به‌شداریكردن
له
پاڵه‌وانیه‌تیی
دوه‌می ڤیڤا
ئاماده‌كرا،
كه له
هاوینی ساڵی
2007 له
وڵاتی سوید
به‌ڕێوه‌چو،
تیپه‌كه
راهێنه‌ر
سلێمان
ره‌مه‌زان
سه‌رپه‌رشتی
ده‌كرد،
هه‌روه‌ها
پارساڵیش
هه‌ڵبژارده‌كه
پێكهێنرا و
به‌شداری له
پاڵه‌وانیه‌تیی
“هه‌فته‌ی
وه‌رزشیی
ئێران” كرد،
كه له شاری
ره‌زاییه‌ی
ئێران
به‌ڕێوه‌چو،
راهێنه‌ر
دڵشاد
مه‌عروف
راهێنه‌ری
تیپه‌كه بوو
سه‌ر
چاوه:
ئه‌سوات
ئه‌لعێراق
رێدار
حامد-سویسرا