|
ژماره‌یه‌ك له راهێنه‌رو وه‌رزشكار سه‌ردانی مه‌لا به‌ختیار ده‌كه‌ن |
|
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 30/5 مه‌لا به‌ختیار كارگێڕی مه‌كته‌بی
سیاسی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان، چاوی به
ژماره‌یه‌ك له راهێنه‌رو وه‌رزشكاری یارییه جیاجیاكان كه‌وت
كه سه‌ر به هیچ یانه‌یه‌كی وه‌رزشی نین.
له‌دیداره‌كه‌دا وه‌رزشكاره‌كان به‌بۆنه‌ی 34 مین ساڵیادی
دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه به‌ناوی
ژماره‌یه‌كی زۆری وه‌رزشكاره بڵاوه‌كان، پیرۆزباییان له
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی كرد، ئه‌وه‌شیان راگه‌یاند كه
ده‌یانه‌وێت گروپێك دروستبكه‌ن بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی
وه‌رزشكاره بڵاوه‌كان.
له‌به‌رامبه‌ردا مه‌لا به‌ختیار سوپاس و ستایشی سه‌ردان و
پیرۆزبایی ئه‌و وه‌رزشكارانه‌ی كرد‌و ئاماژه‌ی به مێژوی پڕ
سه‌روه‌ریی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له خه‌باتی چه‌كداری
و دیموكراسیدا كرد.
هه‌روه‌ها وتیشی: یه‌كێتیی هێزی كورده‌و كوردیش خاوه‌نی
یه‌كێتیی-یه، ئه‌و یه‌كێتیی-یه‌ی زیاتر له سێ ئه‌ندامی
سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی شه‌هیده‌و خاوه‌نی سێ سكرتێری
شه‌هیدیشه، جگه له سه‌دان فه‌رمانده‌ی قاره‌مانی تر كه
ئه‌وه‌ش له خه‌باتی هیچ حزبێكدا وێنه‌ی نییه.
مه‌لا به‌ختیار راشیگه‌یاند: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك
چۆن له رۆژانی سه‌ختدا میلـله‌تی جێنه‌هێشت له‌خه‌باتی
دیموكراسی و مه‌ده‌نیشدا هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به پشتیوانی
جه‌ماوه‌ر ده‌چێته پێشه‌وه، هه‌ربۆیه ئێستا ده‌بینین چۆن
كوردستانی دوای راپه‌ڕین بۆته ئه‌و كوردستانه‌ی به‌رله‌خه‌ڵكی
كوردستان جێگه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵكانی بیانی- یه.
به وه‌رزشكارانیشی راگه‌یاند: ئێوه یه‌كێتیی بن یان نا ئێمه
خزمه‌تتان ده‌كه‌ین ئێوه‌ی وه‌رزشكار له هه‌ر بوارێكدا
سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن، خزمه‌ت به ئامانجه‌كانی یه‌كێتیی
ده‌كه‌ن له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه، ئێمه گشت وه‌رزشكارێكی دڵسۆز
به هاوسه‌نگه‌رو هاوبیری خۆمان ده‌زانین.
له كۆتاییشدا به‌ختیار به‌ڵێنی گشت هاوكاری و پشتیوانیه‌كی
به‌و وه‌رزشكارانه دا.
|
 |
[1].jpg) |
[1].jpg) |
|
PUKmedia تایبه‌ت- فۆتۆ/ ئارام |
|
|
|
|
|
|
| | |