|
ژیرم که‌وه
وه‌ره‌ئه‌م شه‌و ،ژیرم که‌وه وه‌کو مناڵ پڕ گریانم
له تاریکی گوزه‌ر ناکه‌م، تۆی ڕوناکی چاوه‌کانم
لا‌نکه‌ی دڵم زۆر بێ نازه تاوێ وه‌ره ڕام بژێنه
دڵم له‌گه‌ڵ خۆتا به‌ره.له‌سه‌ر سینه‌ت بیخه‌وێنه
ئه‌م شه‌و به خه‌یاڵ له‌به‌ر قاپی چاوه‌ت وه‌ستام
ڕێبوار نه‌بووم هه‌ڵه بکه‌م.بۆ فه‌رموویه‌ک ئه‌گریام
ده‌رگای دڵت لێ داخستم.بێ ئومێدی ته‌زاندمی
هاتووم بڵیم په‌شیمانم. ژیان بێ تۆ خنکاندمی.
ئیتر وه‌ره ژیرم که‌وه.ئه‌م شه‌و پڕم له‌یادگاری
به مناڵیی فێرم کردی. نه‌پسێنی داوی دڵداری
ئێستا خه‌مه‌م خه‌می تۆیه.کلیله‌ی به‌ختم به‌تۆیه
ئارام نابێت چاوه‌کانم.دوا فرمێسکی مه‌رگی پێیه
8
March 2010خالید
قاڵادزی
Hama_khalid@hotmail.com
|