| مه‌حوى |
|
|
|
|
ناوى ته‌واوى مه‌حوى شاعیر مه‌لا محه‌مه‌دى کوڕى مه‌لا عوسمانى باڵخى یه (باڵخ گوندێکى ناوچه‌ى ماوه‌تى شارى سلێمانى)یه، له‌نه‌وه‌ى پیر و زاناى ناودار "شێخ ڕه‌ش"
باپیرى وه‌ك باوکى ناوى مه‌لا عوسمان بووه، وه‌ك شێخ مارفى نۆدێ له‌گه‌ڵ دروستکردنى شارى سلێمانى هاتۆته شارى نوێوه . مامۆستا محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌کى به‌گ ده‌ڵێت له ساڵى (1836 – 1837) له‌دایک بووه، کاکه‌ى فه‌لاح ده‌ڵێ له ساڵى (1831 – 1832) له‌دایکبووه، باوکى خه‌لیفه‌ى شێخ عوسمان سیراجه‌دینى بیاره بووه. مه‌حوى شاعیر له‌ته‌مه‌نى حه‌وت ساڵیدا خراوه‌ته به‌رخوێندن و ماوه‌یه‌ک لاى باوکى خوێندویه‌تى پاشان چۆته شارى سنه و سابڵاخ و گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانى و دواتر چۆته شارى به‌غداد و بووه به فه‌قێ‌ى زاناى به‌ناوبانگى کورد "موفتى زه‌هاوى" و مۆڵه‌تى مه‌لایه‌تى لاى ئه‌و وه‌رگرتووه و بووه به مه‌لاى مزگه‌وتى ئیمام ئه‌عزه‌م له شارى به‌غداد پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه شارى سلێمانى و بووه به ئه‌ندامى دادگا، ساڵى 1868 به‌هۆى مردنى باوکیه‌وه ده‌ستى له‌کارى میرى کێشاوه‌ته‌وه. ساڵى 1883 مه‌حوى شاعیر چووه بۆ حه‌ج و له‌وێوه چوه بۆ ئه‌سته‌مبوڵ و له‌ڕێى که‌سانی ناوداری کورده‌وه چاوى به سوڵتان عه‌بدولحه‌میدى عوسمانى که‌وتووه‌و سوڵتان زۆر ڕێزى گرتووه و به فه‌رمانى ئه‌و خانه‌قایه‌کیان له شارى سلێمانى بۆ دروستکردووه که ئێستا به "خانه‌قاى مه‌حوى" به‌ناوبانگه. مه‌حوی له ساڵى 1906 کۆچى دواییکردووه و له‌یه‌کێك له ژووره‌کانى خانه‌قاکه‌ى خۆیدا به‌خاک سپێردراوه.
سەرچاوە: خۆزگە |
Lezan Barznji
نەرویج
Phone: 004790806647
Email: info@lezan.net
Web: www.Lezan.Net